سۆمەریەکان کێ بوون

شارستانیەتی سۆمەریەکان

sumer1

یەکەم نەتەوە بوون نووسینیان بەکارهێناوە کە ئەویش نووسینی بزماریە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم شارستانیەتە زۆر نارۆشنە ئەوەی هەیە تا ئێستا تیۆری - بیردۆزە سەبارەت بە رەچەلەکی
سومەریەکان یەكێك لەو بۆچوونانەی لای هەندێ شوێنەوارناسانی خۆشمان هەیە ئەوەیە کە ئەسڵی سومەریەکان کوردبووە بە بەڵگەی ئەوەی زمانی سومەریەکان لە زمانی کورد زۆر نزیکە
لەو روویەشەوە چەند وشەیەك بەنموونە دەهێیننەوە کە زۆر لێك دەچن وەك ساڵ – سار/ خوا – خوا/ پیر یان کاڵ – کاڵ/گەڵ – گەڵ/گشتی – گشتو/ گوت – گو/ قوڵ – کور/ کار – کار و گەلێک وشەی دیکە، لێرەدا دەمانەوێت هەندێ لە نهێنیەکانی ئەو شارستانیەتە و شێوەی دەرکەوتنی ئەم شارستانیەتە کە لە ناکاوێکدا پەیدابوو بەو زانیاریانەی هەیانبووە لە زۆر بواردا بخەینەروو، کە بە راستی جێگای سەرسورمانن.

بە تایبەت لە بواری زانستدا زۆر پێشکەوتووبوون، کە تا ئێستاش ئارکولوجیستەکان لە ناوخۆیاندا ناگەن بە بۆچوونێکی تەواو سەبارەت بە سومەریەکان کە چۆن دەکرێت وا لە ناکاو ئەو شارستانیەتە سەری هەڵدا و هاتە مەیدان بەو هەموو پێشکەوتنەی هەیانبووە و بێ ئەوەی پێشتر شوێن و جێگایان دیاربێت وبەرەبەرە پێشبکەون وەك شارستانیتەکانی دیکەی مروڤایەتی، لەو بارەیەشەوە چەندین بۆجوون هەن دەربارەی رەچەڵەك و دەرکەوتنی سومەریەکان، بەڵام گشتیان بێ بەڵگەی زانستین و ناکرێت بە سەداسەد و راست هەژماربکرێت ئەو تیۆرەی تا ئێستا زۆرترین شوینەوار ناس و چەندین نووسەری لە خۆی کۆکردووەتەوە کە دەمانەوێت جاوخشاندنێکی خیرای پێدابکەین بیردۆزی زەکەریا سیتچین – Zecharia Sitchinە کە زانایەکی بە رەچەلەك رووسیە و زانایە بە سومەریەکان و نووسینی بزماری لە ساڵی 1976ز کتێبێکی جاپکرد بە ناوی هەسارەی دوازدەم کە تیایدا چەندین و چەندین نهێنی شاراوەی سومەریەکانی بە دەرخستووە و باسی زانست و تەکنەلۆجیای سومەریەکان کە لەو سەردەمەدا خاوەنی بوون دەکات، بە کورتی بیردۆزی سیتچین دەڵێ: بوونەوەری ئاسمانی زۆر پێشکەوتوو کە لە شێوەدا نزیکن لە مروڤ لە ماوەی هەزاران ساڵی رابردوودا هاتوون سەردانی زەویان کردووە لە هەسارەی نیپیرو وە کە ئەم هەسارەیە لە ماوەی چەند هەزار ساڵێکدا جارێك دەگاتە ناو سنوری کۆمەڵەی خۆرەکەمانەوە، ئامانجی سەردانیشیان گەڕان بووە بە دوای کانزای وەك جیوە، زێر و زیو کە لەو چاخەدا تەنها مروڤی نیاندەرتاڵ لە سەر زەوی ژیاوە ئەویش وەك مروڤی هاوچەرخ زیرەك نەبووە تا لە گەڕان بەدوای کانزاکاندا پشتی پێ ببەسترێت بۆیە ئەو بوونەوەرانە خۆیان بەدوایدا گەڕاون و دوای ماوەیەك لە کارکردن بێزار و ماندوو دەبن، بۆیە ئەم بوونەوەرەئاسمانیانە بڕیاریان داوە بە درۆستکردنی بوونەوەرێکی زیرەك کە ئەویش مروڤی هاوچەرخە بە پێکهاتەیەکی کیمیاوی و لە جیناتەکانی خۆیان و مروڤی نیاندەرتاڵ، پاش ماوەیەك بەهۆی ئەو هاوکاریەی نێوانیان یەکەم شارستانیەتی مروڤایەتی کەسومەرە دامەزرا، لەنووسینەکانی سومەریەکان باسکراوە کە ئەوانەی لە ئاسمانەوە هاتوون بۆ زەوی زۆر شتی فێرکردن هەروەها سوپاسیشیان دەکەن کە فێری نهێنی دەرهێنانی کانزاکانی کردن، هەروەها باسی چوونی خواوەند ئەشتار بۆ باشوور دەکات کە کانزای ساف لە باشوور هەیە، هەروەکو دەزانین کە لە باشووری گوی زەوی کانزا بە نرخەکان زیاترن بەتایبەت وڵاتانی ئەفریقای ئێستا کە بە زۆر دەکەونە نیوەگوی باشوری زەوی ئەم زانایە تیۆرەکەی خۆی پشتراستکردووەتەوەبەچەندین بەڵگەی مێژوویی و ئەفسانەیی و هەڵکوڵراوی سەربەردەکان لە لە 12 کتێبدا چاپکردووە و پەرەی بەو فکرەیە داوە تا کۆتایی ژیانی لە ساڵی 2010ز

پەرەی پادشاپەڕەی پادشایەکێکە لە پارچە شوێنەوارە هەرە سەرسوڕهێنەرەکان لە جیهاندا، کە بریتیە لە پاچەیەکی بەردین بە خەتی بزماری لە سەری نووسراوە باسی زەوی زەوی دەکات لە ماوەی 400هەزار ساڵی پێش خۆیان، یەکێک بووە لە پارچە گرنگەکان بەشێوەیەك کە لە خەزێنەی فەرمانرەوادا پارێزراوە دوور لە دەستی دەستکاری کردن بووە، لەو پارچەیەدا دەردەکەوێت کە سومەریەکان میژوویان بۆ دوو قوناغ دابەشکردووە کە ئەوانیش بریتین لە قوناغی پێش لافاوەکە و دوای لافاوەکە، کە هەر هەمان چیرۆکی ئەم لافاوە مێژووییە لە ئایینە ئاسمانیەکانی جولەکە، کریستیان و ئیسلامیشدا باسکراوەئەوانەی کەلە ئاسمانەوە دابەزین بۆ سەر زەوی موری سومەریەکان کۆمەلەی خۆر و هەسارەکانی بە روونی دیارەسومەریکان سێ هەزار ساڵ پێش زایین زانیاری تەواویان دەربارەی کۆمەڵەی خۆرەکەمان هەبووە زانیویانە خۆر سەنتەری هەسارەکانە و هەسارەکان بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، هەروەها هەسارەی زەویان بە حەوتەم هەسارە داناوە ئەوەش کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەوە بژمێرین تا دەگەینە زەوی بەوەش دەردەکەوێت کە پەیوەندیشیان هەبووە بە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر، نامووتریش لەوە دوورترین هەسارەی کۆمەڵەکەمان لە ساڵانی سیەکانی سەدەی رابردوودا دۆزراوەتەوە لە کاتێکدا سومەریەکان پێش سێ هەزار ساڵ ئەمەیان زانیوە کە کۆمەلەی خۆرەکەمان لە 12 هەسارە پێك دێت، هەسارەی 12 کە سومەریەکان بە نیپیرو ناوی دەبەن و هەسارەی خواوەندەکانە ئان ئوننا کی واتە ئەوانەی کە لە ئاسمانەوە دابەزین بۆ سەر زەوی نەفیلیم و ئیلوهیم نەپهیلیم، نەفیلیم، ئیلوهیم – Nephilim, Nefilim, Elohimکورانی خواوەندی گەورەن سەیر لەوەدایە ئیلوهیم – Elohimهەمان ئیلوهیمی جولەکەیە کە لە تەوراتدا باسکراوە هەر سەبارەت بەو هەسارەیە بە هەسارەی مەردۆخیش دەناسرێت ناوی خواوەندی بابلیەکان، یەك خۆلی سورانەوەی هەسارەی نـپـیـرو 3600 ساڵی سەر زەوی دەخایەنێت، هەروەها سیتشن لە یەکێك لە موزەخانەکانی بریتانیا لە مەکتەبەی ئاشورپـانیـبا لدا پارچە شوێنەوارێکی دۆزیەوە کە کۆپیکراوی نووسینی بزماری سومەریەکانبوو تیائدا باسی گەشتی گەردوونی خواوەند ئینلیل دەکات و رێنماییشی دەربارەی گەشتی گەردوونی و چۆنێتی فرین و نیشتنەوە لە سەر زەوی تێدایە