رۆژئاوای کوردستان

ژمارەی دانیشتووانی ڕۆژئاوای کوردستان ٣ ھەتا ٤ ملیۆن کەس دەبێت.

kurdistan4

ڕۆژاوای کوردستان یان کوردستانی سووریا یان کوردستانی ڕۆژاوا، ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی ناودەبرێ تەنھا بە ڕۆژاڤا واتە ڕۆژاوا لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا، ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیی نایاساییە (واتە بە شێوازێکی فەرمی یاساییبوونی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە)، لە باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا. کوردستانی سووریا بەشێکە لەو ناوچە جوگرافییە گەورەترەی کە بە کوردستان ناسراوە. دانیشتووانی کوردستانی سووریا بە شێوەیەکی سەرەکی لە کورد پێکدێن. زۆربەی خاکی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵکراوە لە لایەن (وڵاتپارێز) شەڕڤانە کوردییەکانەوە لە ٢٠١٢وە وەک بەشێ لە وێنە گەورەکە کە شەڕی ناوخۆی سووریایە. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣دا، نوێنەرانی کورد، عەرەب، ئاشورییە مەسیحییەکان و کەمینە بچووکەکانی تر ئەم حکوومەتە نایاسایییەیان ڕاگەیاند لە ھەرێمەکەدا.

ڕووبەڕی ڕۆژئاوای کوردستان:
ڕۆژاوا بچووکترین ڕووبەری ھەیەکە ئەویش: ٣١٫٠٠٠ کم² یە. ئەمڕۆ لەژێر دەستی سووریایە. تایبەتمەندییەکی خاکی ڕۆژاوا ئەوەیە کە ڕووبەری زۆری لە دەشتی بەرفراوان پێکدێ.
ڕۆژاوا دەکرێت بە دوو بەشەوە. یەکەمیان عەفرینە؛ عەفرین دەکەوێتە نزیک دەریای سپی. ھاوینیان گەرمە و زستانیان ساردە. بەھۆی ئەم کەش و ھەوایە داری زۆر و بەری زۆریان ھەیە. وە دار زەیتوونیشیان زۆرە. بەشی دووەم، ئاموودێ وقامشلۆ و دێرک ناوچەکەیان زیاتر دەشتە و چیای کەمترە، وە ناوچەکەیان بەفری لێ نابارێ، بەڵام جاران بارانی لێ دەباری. لە چلەی گەرما گەرمی لە قامیشلۆ دگاتە +٧ پلەی سەدی، لە دێرک و ئامودێ دەگاتە +٦ پلەی سەدی، و ھاوینیان درێژە، و گەرما دگاتە ٤٠ پلەی سەدی.
ڕۆژاوا چەند چیایەکی تێدایە، و ئەوانیش لە عەفرینەوە تا چیای کرمانج درێژ دەبنەوە. چیای کرمانج ١٢٠٠ م بەرزە، و تاکو کۆبانی درێژ دەبێتەوە.
قامشلۆ و نسێبین یەک شارن بەڵام دابەش کراون بەسەر دوو وڵاتدا؛ یەکەمیان لە دەستەڵاتی سووریایە و دووەمیان لە ژێر دەستەڵاتی تورکیایە. قامیشلۆ لەژێر ئاڵای سووریا و نسێبین لەژێر ئاڵای تورکیایە.