مێژووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆماری تورکیا ومکانیزمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری له دوێنی و ئه‌مڕۆدا
مامۆستای زانسته سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییکان، زانکۆی پاندیۆس، ئاتینا

ئه‌م وتاره به ئه‌م مه‌به‌سته نووسراوه چونکه ناوه‌ندێکی توندی شه‌ڕ وپێکدادان و دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن زل هێزه‌کانه‌وه بۆجارێکی دیکه له مێژووی هاوچه‌رخی کوردوستاندا، ئه‌وه شه‌ڕێکی قورس له کوردوستانی سوریه –تورکیا له ئارا دایه و هه‌ر چه‌نده مکانیزم وه ماشێنی مه‌رگ دژی کورد قه‌ت له لایه‌ن ئه‌ووڵاتانه‌ی کوردی‌یان لێ هه‌یه ڕانه‌وه‌ستاوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ ئێمه‌ش به نۆره‌ی خۆمان بتوانین بیر و توانای هه‌مبه‌ره‌کانمان بناسین و ئه‌و رووداوانه‌ی له دونیا روو ده‌دات خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه‌یان بۆ بکه‌ین تا گه‌لی ئێمه دۆڕاو نه‌بێت و ئاوا نەبێ کە پاشان ته‌نیا لاواندنه‌وه و شیوه‌نمان بۆ بمێنێته‌وه.
تورکانی سه‌لجووقی له سه ده‌ی ۱۱ زاینییه‌وه بۆ یه‌که‌م جار پێیان نایه ئاسیای بچووک و ناوه‌نده‌کانی ناو ئیمپراتۆری بیزانس که ئیمپراتووری رۆمی شه‌رقیان پێ ده‌گوت که‌جیاوازه له گه‌ڵ ئیمپراتۆری رۆمی غه‌ربی رۆژئاوایی له زۆر بواردا هه‌بوو، بو نموونه له به‌شی رۆژائاوادا کلیساکی کاتۆلیک و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست فه‌زایه‌کی کۆنه په‌ره‌ستانه ده‌رمارگرژی زاڵ بوو وه دژایه‌تی هه‌مه جۆره‌ی زانست و کلتوورو خه‌ڵکی ده‌کرد.
به پێچه‌وانه‌وه ئیمپراتووری رۆمی ئۆرتۆدۆکس–شه‌رقی که پایته‌ختیان شاری کۆستاندینوپۆلی بوو– ئیستانبوول بوو بۆ هه‌زار ساڵ شارستانیه‌ت و ده‌سەڵاتێکی تایبه‌ت و مرۆڤییان هه‌بوو به پێ سه‌ر چاوه‌کان وه لێکۆله‌رانی ئه‌م بواره. گرینگی ‘ڤیزاندیۆس‘ له مه دایه که زمانی یوونانی زمانی ره‌سمی ئه‌م سیسته سیاسیه بووه و به گشتی رۆحیانه‌تی مێژوویی یوونانیه‌کان خاڵێکی سه‌ره‌کی وحاشاهه‌ڵنه‌گره. هه‌ر وه‌ک چۆن مرۆڤ له دایک ده‌بێ و لە ناو رووداوه‌کاندا کاراکتری خۆی بنیات ده‌نێ پیر ده‌بێ و تێک ده‌چێ ئیمپراتووری ‘بیزانس –ڤزاندیۆس‘ به ره‌و رووی سه‌رده‌مێک ده‌بێته‌وه که له ناو خۆیدا تێک ده‌چێ* تورکانی سه‌لجووقی بۆ یه‌که‌م جارپێ ده‌نێنه‌ناو ئاخی ئاسیای بچووک له ساڵی ۲۶.۸.۱۰۷۱ زایینی له شه‌ڕی ‘مه ڵازگرد‘ سوپای بیزانس نسکۆ پێ دێنن وه ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تایه ک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به ته‌وای له ساڵی ۲۹.۵.۱۴۵۳ زایینی به ده‌ستی تورکانی سه‌لجووقی.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین تورکانی سه‌لجووقی به شێوه‌ی پێوه‌ندیه خزمایه‌تی و ژن هێنان له گه‌لانی ناو ئیمپراتووری فارسی بوون به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به جۆرێک که په‌ره‌یان به ئه‌ده‌بی فارسی ده‌دا که بتوانێ پشتیوانیان بکات بۆیه به هاتنیان بۆ ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ‘بیزانس– ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی یوونانی – ئورتۆدۆکس‘ به ده‌سته‌وه گرت به‌ڵام به رۆحیانه‌تی ئوسمانی – سونه ی حه‌نه‌فی.
ئیمپراتوورییه‌کان به کۆ هه‌موویان پێک هاتوون له گه‌لانی جۆربه‌جۆر و ده‌وڵه‌تی کۆماری تورکیه درێژه ی ئه‌م سییسته‌مه‌یه.
‘ئۆسمانیزم‘ به ئه‌و مکانیزمه ده‌گوترێ که کۆمه‌ڵه‌ی ‘ئیتحاد و ترقی‘ به کاری ده‌برد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی مابوونه‌وه له ناو ئیمپراتووریدا بیانخاته خزمه‌تی ئه‌م ئایدئۆلۆژییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساڵی ۱۹۰۸ به پێک هێنانی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی و ئینجا دامه‌زراندنی سیستمی پارله‌مانی.
* خاڵی لاوازی یاسای بنه‌ڕه‌تی وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌مه بوو که مانای ‘میله‌ت‘ مانای ئایینی هه‌بوو وه هه‌ر ئه‌مه خاڵه ش رچاو کرا له په‌یمانی ‘لۆزان‘ دا کورده‌کانی تورکیه تووشی سڕینه‌وه‌ی پێناسی بوون که هه‌تا ئه‌م ساته سیاسه‌تی سه‌ره‌کی تورکه‌کانه له به‌رانبه‌ر هه‌موو کوردێکدا به گشتی.
** خاڵی دیکه ده‌ستووری نوێ نه‌بوونی ‘کۆمه‌ڵگای رووناک‌بیر‘ و شار نشین تورک له‌و ده‌مه‌دا هه‌ر بۆیه هه‌وڵه‌کان سه‌قه‌ت مانه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگا شوێن و پێگه‌ی پێویستیان نه‌دۆزییه‌وه.
*** خاڵی سێه‌می لاوازی ده‌ستووری سه‌ره‌کی ئه‌مه بوو که پڕانی ئه‌و که‌سانه‌ی رووناک‌بیر بوون و له توێژی شار نشین و گه‌لانی ئایین و که‌لتووره‌کانی دیکه بوون که هۆی نیگه‌رانی و بێ قه‌راری رۆحی کۆمه‌ڵگایان بوو وه دۆڕانی شه‌ڕه‌کانی ‘بالکان‘ ساڵی ۱۹۱۲ وای له تورکه‌کان کرد که گرینگی به ناسیۆنالیستی خۆیان به شێوه‌یک بده‌ن که زۆڵم و مکانیزمیکی تازه و ناڕه‌وای دیکه‌یان دۆزییه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. له پله‌ی یه‌که‌مدا له هه‌موو شاره گه‌وره‌کاندا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی بێگانه‌کان هه‌یانبوو لیێان سه‌ندرایه‌وه، زمانی ڕه‌سمی کرا به تورکی ته‌نانه‌ت له بواری ئابووریشدا.
** پله‌ی دوه‌می ئه‌م مکانیزمه ده‌رکردنی گه‌لانی ئایینه‌کانی دیکه بوو له ناوه‌نده گرینگه ئابوورییه‌کان