بۆکان شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ورمێ ئێران ھەڵکەوتووە. ئەم شارە لە ١٣ دەقیقە و ٤٦ دەرەجەی درێژایی رۆژھەڵاتی و ٣٢ دەقیقە و ٣٦ دەرەجەی پانایی باکورییە.
شاری بۆکان لە باکورەوە لەگەڵ میاندواو ،لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ساینقەڵا، لە باشوورەوە لەگەڵ سەقز، لە باشووری ڕۆژئاواوە لەگەڵ سەردەشت و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ مەھاباد ھاوسنوورە.
ناوی شاری بۆكانیش وه‌ك مێژوی شاره‌كه،تائیستا نه‌كه‌وتۆته به‌ر تۆێژینه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه. ئه‌وشتانه‌ش والێره‌وله‌وێ له‌مه‌ڕ باسه‌كه نووسراون له‌دۆخی بیروبۆچوونی خه‌ڵكی ئاسایی نه چوونه‌ته‌ده‌رێ و هیچ ڕووناكییه‌كیان نه‌خستۆته سه‌ر مێژووی پڕ ته‌م و مژی ئه‌م شاره.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه لایان وایه كه ناوی بۆكان له‌بنه‌ڕه‌تدا بووكان بوه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌ریتێكه‌وه، كه گوایه له ڕابردووی كۆندا، كاتێ بووك هاتوه، پێش چۆنه‌ماڵی زاوا، بردوویانه‌ته سه‌ر حه‌وزه‌گه‌وره‌ی ناوه‌راستی شار و ئه‌مجا له‌ویۆه به‌روماڵی زاوا بوونه‌ته‌وه.
یکەم سەرژمێری کەلەساڵی ١٢٦٩ ی کۆچی مانگی ئەنجام دراوە رێژەی دانیشتوانی شاری بۆکان ١٠٠ کەس بووەو لەسەردەمای ناسرەدین شای قاجار و کاتێ سەردار عەزیز خانی موکری خاوەنی بۆکان بوو ١٠٠ بنەماڵەلەبۆکان نیشتەجێ بوون.
سەردار عەزیرخانی موکری ،سەرداری گشتی سوپای ئیران لەسەردەمی ناسردەدین شای قاجار بۆکانی بە ٩٠٠تمەن لە ئێلک بە ناوی خاکی دە کڕیە ،ئێلی خاکی دەسەڵاتی ئەم ناوچەیەیان بەدستەوە بوو و بە دەستپێکردنی حکومەتی سەردارانی موکری لە بۆکان ئێلی خاکی کۆچیان کرد، ئەم گورانکارییانەی دەسەڵات لەدەڤەرکەدا بوو بە ھۆی کە گوندی ئینگیجە لە 3کیۆمەتری باشووری خۆرھەڵاتی بۆکان وێران بێت و گوندی سەردارئاباد(ھەمان عڵی ئاواێی شاری بوکان) ئاوەدان بکرێت . ھەروەھا گوندی عەلیاباد کەئێستا یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری بۆکان پێشتر نێوی چاوان بووە
داوی کۆچی دوایی عزیرخانی موکری ،سەیفەدین خان موکری کوڕی عزیزخان بەدەسەڵاتی ناوچەکە دەگات ، سەیفەدین خان بۆکانی بەخوری بۆکان حەوزُێک دروست دەکا و بە ھۆی گەورەیی کانییەکە لەو کاتەوە تائێستا ناوی حەوزە گەورەی پێ براوە.
سەیفەدین خان بە فرۆشتنی چەند گوندێک لە موڵکەکانی خۆی لەسەر گردی پەنا حەوزە گەورەو قەڵای وێرانکراوی ڵی ھەڵکەوتووە ناوی قەڵای سەرداری لەسەر دانراوە.
لە سەردەمێ ڕەزا شادا بۆ جارێکی دیکە بۆکان بەکەسێک بە نێوی (حەبیب ئاغای پەناھی تاجرباشی کە خەڵکی تەورێز بوو) فرۆشرا . لەگەرماوگەرمی شەڕی دووەمی جێھانی و سەرەتاکانی حەکومتی محەمد ڕەزاشا بنەماڵەی ئێلخانی زادە و یان ھەمان موھتەدی بە حەوسد (٧٠٠) ھەزار تەمەنی ئەوکات بۆکانیان لە تاجرباشی تەورێزی ستاندوەوە.
17
Jul