پیرانشار به‌شێك له كوردستانی موكریانی ئێستایه. ئه‌م وڵاته له ڕۆژگارانی مێژوویی‌دا ناوەكانی “مادی‌بچووك” و “مێد” و “مه‌یدیا” ناو بانگی دەركردبوو. ئێستاش ئاسه‌واری قه‌ڵاكانی په‌سوێ، جه‌ڵدیان، گردی مه‌رقه‌دی لاوێن، قۆڵی ئاسنگه‌ران له قه‌ڵاته‌ڕەشێ و دەیان شوێنی تر یادگاری ئه‌و سه‌ردەمه‌یه ، هه‌روەها گردەكانی گردئاشه‌وان ، قه‌رەخدر، قه‌ڵاتی شیناوێ یادگاری دەورانی “ئۆرارتوویی”یان پێوە دیارە.
هه‌ندێك له گوندەكانی مێژوویی شارستانی پیرانشار بریتین له:
په‌سوێ، جه‌ڵدیان، قوبه، زێوكه، ماشكان، سێڵوێ، گردی كاولان، توان، ئه‌ندێزێ، خورینج،كوندرێ، گردگ سپیان، شنۆزەنگ، لاوێن، گردئاشه‌وان، لك بن، حوجران، شارستێن، شه‌ختان، باستان به‌گ، سه‌ڵۆس، گوله‌ك، كه‌وپه‌ڕ، سێوی گه‌دە، تركه‌شی به‌رەوە، هه‌نگه‌وێ، قه‌ڵاتی مه‌نگوڕان، قه‌ڵاتی موتاوێ، جه‌ڕان، شیناوێ، قه‌ڵاته‌رەش، زێوە، كۆنه‌لاجان و دێڵزێ.
قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه نیشاندەری ئاوایی گه‌ورە و گرینگله ڕابردودایه. هه‌روەك دەزانین قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه جێگای به‌رز و بڵیندن كه بۆ ئه‌ركی پاسه‌وانی و پارێزگاری له دانیشتوانی قه‌ڵا یان خه‌ڵكی ئاوایی و شار ته‌رخان كراون و یادگاری مێژوویی هه‌ر ناوچه‌یه‌كن. قه‌ڵاتی جه‌ڵدیان (5000 ساڵ به‌ر له زایین)، قه‌ڵاتی مووتاوێ (2500 ساڵ به‌ر له زایین)، قه‌ڵاتی شار (900 ساڵ به‌ر له زایین) و قه‌ڵای په‌سوێ گرینگترینی ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ی ناوچه‌ی پیرانشارن. قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه له دیاردەكانی سروشتی پێك هاتوون یان به دەستی مرۆڤ دروست كراون كه به ناوی “تورەكه‌رێژ” دەناسرێن.
به‌رزایی قه‌ڵاتگه به مام‌ناوەندی دەگاته 30 تا 40 میتر و لێكۆڵینه‌وەكانی كۆنینه‌ناسی پێشانی داوە كه ئه‌م .شوێنه‌وارانه پتر له جارێك كه‌ڵكیان لێ وەرگیراوە و چه‌ندین سه‌ردەمی ژیانی مرۆڤیان به خۆوە بینیوە
ئه‌وەی كه ئێستا له ته‌نیشت هه‌ر گوندێك و ئاوایه‌ك قه‌ڵات و قه‌ڵاتگه دەبیندرێ، به‌ڵگه‌ی زیندووی كۆن بوونی ناوچه‌ی پیرانشارە٠
17
Jul