کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێ پارێزگایەکی ئێرانە. به پێ سه‌رژمێری ساڵی ۱۳۸۵ هه‌تاوی، حه‌شیمه‌تی ئه‌و شاره نزیک به ۷۸۴٬۶۰۲ که‌س بووه. به‌و بۆنه‌وه به نۆیه‌مین شاری گه‌وره‌ی ئێران ده‌بژێردرێ.
وشەی کرماشان لە وشەی کرمانجان گیراوە. کرمانجان یان کورمانجان یان کوری مانجەکان، ناوی ھۆزێک لە پێش ھاتنی مادەکان بۆ ئەم بەشە، بووە. مانج ناوی ھۆزێکی زەردەشتی بووە کە لەم ناوچەیەدا ژیاون.
جۆگرافیای کرماشان له نێوان زەنجیره چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتوه و به پەێ که‌ش‌وهه‌وایکی تایبه‌ت؛ بارودۆخی گرنگی جوگرافیایی؛ هە شارگه‌ی تایبه‌تی سرۆشتی؛ ده‌سکرده هۆنه‌ریه‌کان؛ سه‌رچاوه سرۆشتیه‌کان؛ جۆراجۆری ئقلیمی و شێوه زاری و ئائینی و هتد؛ بارودۆخێکی ئکۆتوریستی و ژئوستراتـێژیک لەم پارێزگایه پێک‌هاتووە.
کرماشان پارێزگایکی دیرۆکی و فه‌رهه‌نگیه که شارستانیه‌تی ئه‌م پارێزگایه، ده‌گه‌رێته‌وه هەزاره‌کانی پێش له زایین؛ ئه‌شکه‌وته‌کانی به پەێ لیکۆلینه‌وه ئارکۆلۆژییه‌کانی سه‌رده‌م، وه‌ک یه‌که‌م شوێنی دامه‌زراندنی ژیان و نیشته‌جی بوون ناسراون. کرماشان له هه‌ر سه‌رده‌مێکی جیاواز له دیرۆک دا ڕوڵێ بووه؛ تا پێش له سەرهەڵدانی ئایینی ئێسلام و له ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتداری ساسانیه‌کان؛ دووهەمین پایته‌ختی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدرایه بووه و ته‌نانه‌ت له سه‌ردەمی سه‌لجوقیه‌کان له سه‌ده‌ی ۱۱ زایین دا وه‌ک سه‌ره‌شاری کوردستان ناسراو بووە. یازده سه‌ده به دوای هێرشی عه‌ره‌به‌کاندا، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سەفەویەکان و قاجاره‌کاندا به هۆی که‌وتنه سه‌ر ڕێگای ئێران - به‌غدا – کەربەڵاو و عەرەبستان... گرنگی تایبه‌تی ئابووریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاس بووە.
ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر له دیرۆکدا زۆر پڕبایخ بووه‌و زۆرینه‌ی شاڕێگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی‌ناوێن؛ وه‌ک: ڕێگای شاهی؛ ڕیگای ئاوریشه‌م لێره‌دا په‌ڕاونه‌وه و له دریژای دیرۆک دا وه‌ک ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ئاسیا بۆ میزۆپۆتامیا ڕۆڵی تایبه‌تی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیا بۆ ناوچه‌کانی تری ئاسیا... . تەنانەت لە سەدەی ١٩ زایین، به په‌ێ وته‌ی ئڕنست ئمیل هرتسفلد دێرین ناسی ئالمانی «کرماشان وه‌ک ده‌روازه‌ی ئاسیا به‌ناوبانگ بووه».
مێژووی پێک هاتنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی پێنجه‌می زایین و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا هێرشی عه‌ره‌به‌کان، وه‌کو دوویه‌مین پێته‌ختی ئیمپراتووری ئێران له سه‌رده‌می ساسانه‌کان دا جێ‌ی سه‌رنجی حکوومه‌ت بوو. یازده سه‌ده به دوای هێرشی عه‌ره‌به‌کاندا، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی قاجاره‌کان له ئێران‌دا دیسان شاره‌که بووژایه‌وه و به هۆی که‌وتنه سه‌ر ڕێگای به‌غدا و که‌ربه‌لا گرینگی تایبه‌تی په‌یدا کرد. له ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی دا له لایه‌ن هێزه داگیرکاره‌کانه داگیر کرا، به‌ڵام دوای شه‌ڕ به‌جێیان هێشت. ئه‌م شاره له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق دا زیانی زۆری لێکه‌وت. خه‌ڵکی کرماشان به زاراوه‌کانی کەلھوری ، گورانی، جافی و هه‌ورامی قسه ئه‌که‌ن له دابه‌شکردنی ئیداری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه، به‌شێکی ناوچه‌کانی هه‌ورامان خراونه‌ته سه‌ر ئه‌م پارێزگایه.
خەڵکی ئەم پارێزگایە پتر لە ٩٥ لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین زاراوە و ژێر زاراوە دەپەیڤن.
پارێزگای کرماشان پێک‌هاتووه له ۱۴ شار و ۲۹ ناوه‌ندی شار و ۸۳ ناوچه و ۲۷۹۳ ئاوای. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری کرماشانە.
کرماشان دایکی هەموو شارەکانی کوردستانە و وەک ناوەندێکی ستراتێژی ئابووری و سیاسی بۆ سەرکەووتنی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاس لە هەموو بوارەکان دا زۆر گرنگە و دەبێ هەموو کورد بە کرماشان دڵسۆز و وەفادار بێن و ئەم ناوچە لە بیر نەکەنەوە.
17
Jul