سه‌قز، یه‌كێك له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه سەر بە پارێزگای سنەیە ، له باكووری ڕۆژئاوای شاری سنه هه‌ڵكه‌وتوه.
به‌شی قه‌دیمی شاری سه‌قز، له سه‌ر دوو ته‌پۆڵكه‌ی گه‌وره، كه چۆمی سه‌رداپۆشراوی وه‌ڵی خان به نێوه‌ڕاستیدا تێده‌په‌ڕێت دامه‌زراوه. هه‌وراز و نشیو و به‌رزی و نزمییه‌كانی نێو شار و دیمه‌نه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی چه‌می گه‌وره‌ی سه‌قز كه له قه‌راخ شاره‌وه تێده‌په‌ڕێت، سیماێكی جوان و ڕازه‌وه‌ی به شاری سه‌قز به‌خشیوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مێژووناسان و شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواری ئاسه‌واره مێژووییه‌كان به وردی و زانستیانه هیچ چه‌شنه گه‌ڕان به دوای ئاسه‌وار و لێكۆڵینه‌وه‌ێكی مێژوویان له‌م شاره‌دا نه‌كردوه، به‌ڵام له بواری مێژووی دێرینی ئه‌م شاره، زۆر له شاره‌زایان ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه و زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌م خاڵه هاوده‌نگ بوون كه مێژووی درووست بوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سه‌قز، بۆ هه‌زاره‌ی حه‌وته‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ندێك له مێژووناسان به پێی ئاسه‌واره به جێ ماوه‌كانی قه‌ڵای مێژوویی زێویه، پێیان وایه كه ئه‌م شاره له یه‌كه‌مین یه‌كگرتن و یه‌كیه‌تی نێوان هۆزی ماد و ئیزیرتا، نێو نراوه و ئه‌م شاره پێته‌ختی ماده‌كان بووه و له لایه‌ن ماده‌كانه‌وه كۆمه‌ڵێك قه‌ڵا و شوێنی حوكمڕانی له‌م ناوچه‌دا ساز كراوه، كه قه‌ڵای زێویه و ئارمائیت (قه‌پڵانتوو)، به گرینگ‌ترین قه‌ڵاكانی ده‌ژمێردرێن.
شاری سه‌قزله ڕابردوودا، له ده‌شتایێكدا و له باشووری ڕۆژئاوای ئێستای سه‌قز هه‌ڵكه‌وتبوو، كه ئێستا به كۆنه سه‌قز، یان سه‌قزی كۆن به‌نێو بانگه. سه‌قز پاش ئه‌وه، سه‌ره‌تا له ده‌وروبه‌ری بازاڕی گه‌وره ئاوه‌دان كرایه‌وه و له‌م ڕوه‌وه مێژوویترین گه‌ڕه‌كی شار، گه‌ڕه‌كی ناو بازاڕه و هه‌روه‌ها ده‌روبه‌ری قه‌ڵا، كه به (نێوقه‌ڵا) به‌نێوبانگه.
نێوی ئه‌مڕۆی سه‌قز له نێوی هۆزی سه‌كه، یان سه‌كا، یان سێكز، به خه‌ڵات بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه و سه‌قز هه‌مان ساكزه.
له ده‌ورانی حوكمڕانی هووخشتره، پاش ئاگادار بوون له به‌ستنی هاوپه‌یمانه‌تی له نێوان سكاكان و ماده‌كاندا، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له سه‌كاكانی بۆ ڕۆژئاوای ده‌وڵه‌تی ماد، به زۆر كۆچێندران و ئه‌م ناوچه به نێوی ئه‌وانه‌وه به ساكز یان سێكز نێوبانگی ده‌ركرد و هه‌نووكه‌ش به سه‌قز نێوی لێ ده‌برێت.
ده‌گوترێت كه ئه‌م شاره به نێوی (ئیزیرتا)، له یه‌كه‌مین یه‌كگرتنی ماده‌كاندا، پێته‌ختی ماد بووه. سه‌ركرده‌كانی ماد له ده‌روبه‌ری شاردا كۆمه‌ڵێك قه‌ڵا وسه‌نگه‌ریان، ساز كردبوو كه گرینگ‌ترینیان زێویه و ئادامائیت هه‌ڵكه‌وتوو له گوندی قه‌پڵانتووه. هه‌ر وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا له‌و ده‌ورانه‌دا سارگێنی دووهه‌م، پاوشای ئاشوورییه‌كان هێرشی كرده سه‌ر ماده‌كان و پاش سه‌ركه‌وتن به سه‌ریاندا ئیزیرتا، زێویه و ئادامیت به ده‌ستی سپاكه‌ی وێران كران.
17
Jul