نەجمەدین غولامی

personen74

نەجمەدین غولامی لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لە گەڕەکی گوڵشانی سنە لە دایکبووە لە تەمەنی هەژدە ساڵییەوە لە سەردەمی شۆڕشی ئیسلامیدا لە ڕادیۆکانی سنە و کرماشان دەستی بە گۆرانی وتن کردووە لەگەڵ کۆمەڵە هاوکاری کردووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ پێشمەرگە بووە پاشان لە ئەوروپا نیشتەجێ بوو، لەوێ حەوت ئەلبوومی بڵاوکردەوە ماوەی 30 ساڵە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەی کردووە و خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی هێرش و هێژا .