سمایل شه‌ریفزاده
سمایل شه‌ریفزاده ساڵی ١٩٤٢ له شاری مه‌هاباد له خیزانێکی بازرگان له دایک بوو
١٩٤٢ - ١٩٦٨ ز
١٢ی بانه‌مه‌ر، ساڵرۆژی شه‌هید بوونی یه‌کێک له رێبه‌رانی ڕاپه‌رینی چه‌کدارانه‌ی ١٩٦٧ ـ ١٩٦٨ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه. له ١٢ی بانه‌مه‌ری ١٩٦٨ دا سمایل شه‌ریفزاده رووناکبیری شۆڕشگیر و یه‌کێک له سیما ناسراوه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌یه‌ی چلی هه‌تاوی‌دا که له گه‌ڵ چوار هاورێی دیکه‌ی ، له نزیک گوندی"دارینه"ی ناوچه‌ی بانه له لایه‌ن هێزێکی ٣٠٠ که‌سی ژاندارم‌و جاشه‌وه گه‌مارۆ دران.
له‌و شه‌ڕه نابه‌رامبه‌ره‌دا شه‌ریفزاده‌و سێ که‌س له هاورێیانی پاش ٥ سه‌عات خۆڕاگری ، گیانیان له ده‌ست دا. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاورێک له ژیانی ئه‌م شه‌هیده گه‌وره‌یه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌ده‌ینه‌وه.
سمایل شه‌ریفزاده ساڵی ١٩٤٢ له شاری مه‌هاباد له خیزانێکی بازرگان له دایک بوو. له‌م کاته‌دا مه‌هاباد ناوه‌ندی جووڵانه‌وه‌ی رزگاری‌خوازی کوردستان بوو. گه‌لی کورد ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانکه‌ی له چه‌نگ حکوومه‌تی دیکتاتۆر‌و به‌ستراوه‌ی شایه‌تی رزگار کردبوو. پاش چه‌ندین ساڵ زوڵم لێکران‌و بێبه‌شی له هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی، چاره‌نووسی خۆی گرتبوه ده‌ست‌و تیشکی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی رووناک کردبووه.
شه‌ریفزاده خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و پۆلی پێنجی مه‌دره‌سه‌ی ناوه‌ندی له مه‌هاباد خوێندبوو . ساڵی شه‌شی ناوه‌ندی له تاران له کولیژی "ئه‌لبرز "ته‌واو کردبوه.
پاشان له رشته‌ی "ئه‌لێکترومکانیک دا"، له خوێندنگه‌ی فه‌ننی زانستگه‌ی تاران خوێندنی درێژه پێدا . سمایل که پوولی چواری ناوه‌ندی به دواوه، سه‌باره‌ت به موتالعه کردنی کتێبی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی،و هه‌ست کردن به بێبه‌شی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌بوونی ئازادی‌و دێموکراسی له ئێران ، تووشی ئاڵۆگۆرێکی فکری هات.
سمایل شه‌ریفزاده بۆ ئازادی نیشتمان‌و وه‌ده‌سهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد بۆ پێک هێنانی حکوومه‌تێکی نیشتمانی دێموکرات رێگای خه‌باتی سیاسی گرته پێش .
هه‌ر له هه‌وه‌ڵی خوێندنی زانستگایی‌دا سمایل بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ده‌گه‌ل ده‌سته‌ی خوێندکاره شۆڕشگێره‌کانی زانستگه‌ی تاران که‌وت.
ساڵی ١٩٦١ له کاتی په‌لاماردانی زانستگه‌دا، له لایه‌ن پۆلیس و کوماندۆکانی حکوومه‌ته‌وه، سمایل گیراو بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌سبه‌سه‌ر کرا. سمایل شه‌ریفزاده، له گه‌ڵ هاواڵه هاوفکره‌کانی خۆی، له نێو خوێندکاره کورده‌کانی زانستگای تاران‌دا، قۆڵی چه‌پی و شۆڕشگیری کۆمه‌ڵی خوێندکار بوون و له دژی بیروباوه‌ڕی چه‌وت‌و ناله‌بار خه‌باتیان ده‌کرد. په‌لاماری سازمانی ئه‌منییه‌ت بۆ سه‌ر کوردستان و کورده‌کانی زانستگه‌ی تارانیش ساڵی ١٩٦٤ و گرتن‌و دورخستنه‌وه‌ی زۆر له خوێندکاران‌و مامۆستایانی کورد سمایل شه‌ریفزاده‌ی ناچار کرد خۆی بشارێته‌وه‌و بچێته نیو کۆری تێکۆشانی نهێنی‌یه‌وه . هه‌ر ئه‌و ساڵه له‌گه‌ل هێندێک له لاوه تێکۆشه‌ره‌کان رووی کرده نێو شۆڕشی کوردستانی عێراق‌و تێکه‌ڵ به تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو،که له کوردستانی عێراق گیرسابوونه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا بیجگه له کاری سیاسی کتێبی "دیفاعیاتی خوسره‌وی روزبه‌ی " وه‌رگیرایه سه‌ر زمانی کوردی . ساڵی ١٩٦٧ سمایل و هاواڵه‌کانی له کومیته‌ی شۆرشگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌ر هه‌ل‌و مه‌رجی ناله‌باری تێکۆشانیان له کوردستانی عێراق ، گه‌ڕانه‌وه نیوخۆی کوردستانی ئێران‌و له نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ستیان به تێکۆشانی سیاسی کرد. به‌ڵام رێژیمی حه‌مه‌ره‌زا که وای ده‌نواند که ئێران دوڕگه‌ی هێمن‌و سه‌قامگرتووی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راسته، له حوزووری رێبه‌ران‌و تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له نێو خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تووشی وه‌حشیه‌ت بوو و قۆڵی له سه‌ر کوت‌و له نیو بردنی خه‌باتگێڕشانی حیزبی دێموکرات هه‌ڵماڵی. به‌م جۆره خه‌باتێکی چه‌کدارانه به سه‌ر شۆرشگێڕانی ئه‌م حیزبه‌دا سه‌پاکه له مێژووی حیزبی دێموکرات‌و بزووتنه‌وه‌ی کورددا به خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی ٤٦ و٤٧ (١٩٦٧ و١٩٦٨ ) ناوبانگی ده‌رکرد. راونان‌و ته‌نگ پێ‌هه‌ڵچنینی ژاندارم‌و سازمانی ئه‌منییه‌تی ئێران، سمایل شه‌ریفزاده‌و هاواڵه شۆرشگێره‌کانی له خه‌بات‌وتێکۆشان نه‌سڵه‌مانده‌وه‌و له دێهات‌و چیا‌وکه‌ژه‌کانی نیشتمان‌و له ئامێزی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان دا خه‌باتیان درێژه پێده‌دا.
ژاندارمه‌کانی حکوومه‌تی شا که، له هه‌موو شوێنێک به دوای‌شه‌ریفزاده و هاواڵه‌کانی‌دا ده‌گه‌ڕان. تا رۆژی ١٩٦٨.٥.٢ به هۆی که‌سێکی خۆفرۆشه‌وه به ناوی (کوێخا شه‌ریف) شوێنی ئه‌ویان هه‌ڵگرت دوای ئه‌وه که ده‌ست به جێی پتر له ٣٥٠ ژاندارم و عه‌سکه‌ر‌و جاش، بۆ سه‌ر سمایل شه‌ریفزاده‌و چوار هاوڕێی ده‌نگ دران. ٣٥٠ که‌س، به چه‌ک‌و قۆرخانانه‌ی زۆر‌و مودێرنه‌وه، پینج تێکۆشه‌ری کوردیان گه‌مارۆ دابوو، که له شه‌ره‌ف‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان دیفاعیان ده‌کرد. سمایل شه‌ریفزاده که بڕیاری دابوو تا دوا هه‌ناسه، له خه‌بات‌و تێکۆشان به‌رده‌وام بێ‌و سه‌ر بۆ دوژمن دانه‌نوێنێ، له وڵامی فه‌رمانده‌ی سه‌رباز‌و ژاندارم و جاشه‌کاندا، که داوای ته‌سلیم بوون‌و چه‌ک فڕی‌دانیان لێ ده‌کرد به ده‌نگێکی بویرانه گوتی : " ئه‌ی خۆفرۆشه ناپیاو وخوێڕییه‌کان! برۆن خه‌جاڵه‌ت بن له ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدا که بۆ ئازادیی ئێران و ئه‌ستاندنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌مان خه‌بات ده‌که‌ین داوای ته‌سلیم بوون ده‌که‌ن؟!
سه‌ره‌نجام پاش شه‌ش سه‌عات شه‌ڕی قاره‌مانانه پێنج که‌س، له‌گه‌ڵ ٣٥٠ که‌س له چه‌کداره‌کانی رێژیمی شایه‌تی، گولله‌ی بازوکا سینگی ئه‌م لاوه تێکۆشه‌رو قاره‌مانه‌ی قه‌ڵاشته‌وه‌و چرای ته‌مه‌نی کورت به‌ڵام پڕ له شانازی سمایل کوژایه‌وه‌و وێڕا ٣ که‌س له هاوڕێیانی له پێناوی رزگاری کوردستان دا به‌خت کرد...ناوی ئه‌و تێکوشه‌رانه‌ی که وێرای شه‌ریف زاده شه‌هید بوون بریتیه له: میرزا محه‌ممه‌د شادمانی، حوسێن ره‌حمان رابی‌و عه‌لی عه‌وڵا کۆڵی
هه‌ر ئه‌و کات یه‌کێک له نووسه‌ره‌کانی کورد به‌م بۆنه‌یه‌وه، له نووسراوه‌یه‌کی خۆیدا به‌م دوو دێڕه شێعره‌ته‌عبیری له شه‌هید بوونی ئه‌و پۆله تێکۆشه‌ره کردبوو٠
ئه‌و نه‌مامانه‌ی، ئه‌مرۆ ده‌نێژرێن
به خوێنی پاکی خۆیان ئاو ده‌درێن
ده‌ڕازێننه‌وه باغی کوردستان
دێنه به‌ر بۆمان، رۆژێ له رۆژان
به‌رزو پیرۆز بێ یادی شه‌هیدانی راپه‌ڕینی ٤٦ـ٤٧ ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای دابین کردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد