جلال نەقشبەندی
جه‌لال نه‌قشبه‌ندی له شاری مه‌هاباد سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی داگیركراوی كوردستان چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه و له منالییه‌وه هۆگری موزیكی كوردی بووه.
به هۆی تێكه‌ڵاوی و نزیك بوونی موزیكی كوردی و فارسی له یه‌كتر و هه‌روه‌ها ڕابواردنی ژیان له ئێران، له گه‌ڵ مه‌قامه‌كانی كوردی و فارسی ئاشنایی په‌یدا كردووه و ، فێربوون و ژه‌نینی ئامێری زه‌رب و به‌تایبه‌ت ئامێری ده‌فی كردۆته پاڵپشتێكی باش بۆ كاره هونه‌رییه‌كه‌ی .
له ساڵی 1990 ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بووه و له وڵاتی سوید گیرساوه‌ته‌وه. ئه‌و، هه‌ر له‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر كاری هونه‌ری به‌رده‌وام بووه و به به‌شداری كردن له زۆر كۆنسێرت و پڕۆگرامی ته‌له‌فزێونیی دا، ده‌نگی خۆی به لایه‌نگرانی هونه‌ر و موزیكی كوردی گه‌یاندووه.
خولیای گۆرانی‌بێژان مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی و ، له فارسیشدا مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان بووه و به بڕوای ئه‌و ، موزیك و هونه‌ری ڕه‌سه‌ن هه‌میشه ده‌بێ هه‌وێنی موزیك و گۆرانی تازه بێت٠