سه لاح خزری
سه‌لاح خزری له دایك بووی ساڵی ١٩٧٤ لە مه‌هاباد. هه‌ر له هه‌ره‌تی منداڵی گوێی به ده‌نگی بڵاوێنی شمشاڵی باپیره‌ی محه‌مه‌د ئاشنا بوو. له ته‌مه‌نی 14 ساڵی دا به هان دانی ئامۆزاكه‌ی عه‌ڵی خزری كه خۆی كارناسی به‌یت و ئه‌ده‌بی كوردیه
به ژه‌نینی ئامێری سه‌نتور و دیوان هاته ناو دونیای هونه‌ری مۆسیقا.پاشی ئاشنا بوون له گه‌ڵ ره‌دیف و ئاوازی مۆسیقای ئێرانی،ده‌ستی به كۆ كردنه‌وه‌ی بابه‌ته فۆڵكلۆرێكانی ئه‌ده‌بی زاره‌كی كوردی وه‌ك به‌یت و حه‌یران و لاوك و به‌ند و ورده قام و مه‌قاماتی كوردی كرد.
له خزمه‌ت مامۆستایانی به‌یت و باوی ناوچه‌ی موكریان وه‌ك خاڵه سوره،قاله شین،خدری قادری،حه‌مه‌ی خاڵه‌ی و قاله مه‌ڕه،فێری زۆربه‌ی به‌یت و باوان وه‌ك دمدم- خه‌ج و سیامه‌ند- سه‌یده‌وان- شه‌م‌و‌شه‌مزین- ئه‌حمه‌دی شه‌نگ- كاكه‌میر و كاكه‌شێخ- هه‌مزاغا- له‌شكه‌ری- كانه‌بی و خواز- كانه‌بی و نه‌عمان- سواره- ئایشێ گوڵ- گوڵی- گه‌لۆ- پایزه- ئاریزه- ده‌ركان- شه‌و و نیوه‌شه‌و- قۆنگرۆكی- حه‌یران و لاوك و....بوه.
له زۆربه‌ی فێستیواڵه كوردێكان به‌شداری كردووه له زۆر به‌ی شاره كوردێكان وه‌ك مه‌هاباد،سنه،هه‌ولێر،سلێمانی و دیار‌به‌كر و.....به‌رنامه‌ی ئیجرا كردۆ.
ئێستاش له گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌سرین كه‌ریمپوور كه ئه‌ویش به‌یت بێژه و ئه‌و بابه‌تانه ده‌ڵێ كه له زمان ژنانه‌وه كوتراون خه‌ریكی زیندوكردنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی مۆسیقای باستانی و كه‌ڵتۆری كوردی٠