سه یدره حیم قوره یشی

١٣٠٩ - ١٣٧٠

personen48

سه ید ره حیم قوره یشی نوسه ر، شانوگه ر،ئاهه نگ ساز، گورانی بیژ و ویژه ری ده نگ خوش و ده نگ ئاشنای رادیو مه هاباده له سه ره تای دامه زراندنیوه. له سالی ١٣٠٩ ی هه تاوی له شاری مه هاباد له دایک بوه، خویندنی سه ره تایی له و شاره ده ست پیکردو و بروانامه ی دیپلومی وه رگرتو. هه رله ته مه نی میرمندالیوه خوشه ویستی تیئاتری له لا دروست بوه و هه ر ئه و خوشه ویستی بوته هوی خولقاندنی گه لیک شانو و تیئاتر.

سه ید ره حیم گورانی بیژی له سالی ١٣٣٣ی هه تاوی به ره سمی ده ست پیکرد و یه که مین گورانی ئه و (ئافره ت و جوانی) شیعری ماموستا گورانه. جگه له وه خوی چه ندین به رنامه ی جوانی ده گه ل هونه رمه ندانی گه وره ی موسیقا وه ک ماموستایان حه سه ن زیرک،محه مه دی ماملی، عه زیز شاهرخ و خه لیلی سه دیقی و ... پیک هیناو توماری کرد. نازناوی هونه ری سه ید ره حیم ( دلسوز ) بو. سه ید ره حیم کانگای نوکته و قسه ی خوش و په ندی پیشینیان بو و به رهه می ئه م به هره یه کتیبیکه به نیوی کویستانی دل که سرنجی خوینه رانی بولای خوی راکیشاوه. به گیرانه وه ی چه ندین به سه ر هات و قسه ی جوان له که سانیک وه ک خه لیل قه ننه کون، شه ریف گابه گا، وه ستا برایمی سه راج و کومه لیک پیاو ماقولانی شار، گه رمی و گوری ئه و سه رده می شاری سابلاغمان وه بیر دینیته وه. سه ید ره حیم قوره یشی له سالی ١٣٧٠ ی هه تاوی دا کوچی دوایی کرد و کومه لیک کاری هونه ری پرشنگ داری له دوای خوی جی هیشت که همیشه ناوی سه ید ره حیم به زیندویی راده گرن. روح و ره وانی شاد بی.

هونەرمەند سەید ڕەحیمی قوڕەیشی مرۆڤێکی هەست ناسك و قسەزان و خۆش مەشرەب و كانگای قسەی نەستەق و نوكتەوە گاڵتەو گەپ بووە، بەردەوام لەنزیكەوە ئاشنایەتی لەگەڵ كەسایەتی و پیاوە قسە خۆشەكانی ناوشار هەبووە، لەهەوڵی كۆكردنەوەی ڕووداو بەسەرهات و قسەخۆشەكانی مەهاباد و دەوروبەردا بووە کە لە كتێبێكدا كۆیان بكاتەوە. بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای سەید ڕەحیم نادات و ئاواتەكەی نایەتە دی و بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سییه‌وه‌ لەڕێكەوتی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٧٠ی هەتاوی لەتەمەنی ٦١ ساڵیدا كۆچی دوایی دەكات و لە گۆڕستانی گشتی بوداق سوڵتان ئەسپاردەی خاک دەکرێت.

شایانی ئاماژەیە دوای کۆچی سەید ڕەحیم قوڕەیشی دوو کتێب بە ناوەکانی "كوێستانی دڵ" کە لە قسەی خۆش و نەستەق پێک هاتووە و کتێبی "شەوگەڕ" (بەشێک لە چیرۆکەکانی سەوی ڕادیۆ مەهاباد لە مابەینی ساڵەکانی ١٣٥٠ هەتا ١٣٥٩) بەهەوڵ و تێكۆشانی كچى هونه‌رمه‌ند "زەینەبی قوڕەیشی" چاپ و بڵاو کراونەتەوە.