هەژار

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار

personen43

لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە. مامۆستا هه ژاره له ساڵی ١٣٠٠ ی هه تاوی له شاری مه هاباد هاتووه ته دنیاو مامۆستا هه ژار خۆی ده ڵێ له گه ڕه كی »خڕێ« له مه هاباد هاتوومه دنیاوه و كاتی دونیا هاتنم ئاخرو ئۆخری به هاری ١٣٠٠ ی هه تاوی بووه و له پێناسه كه مدا كه حه وت ساڵ دوای له دایك بوونم وه رگیراوه رۆژی له دایك بوونم هه ژده ی جه وزاوا تامانگی پووشپه ڕه.

مامۆستا هه ژار له بنه ماڵه یه كی خاوه ن فه رهه نگ و كورد په روه ردا په روه رده ده بێ، بابی مامۆستا هه ژار پیاوێكی داناو ماندوویی نه ناس بوو، هه موو كوردستان گه ڕا بوو، كورمانجی و سۆرانی زۆر باش ده زانی و له ئه ده بی كوردی و فارسی و عه ره بی و توركی دا ده ستێكی باڵای هه بووه، مامۆستا هه ژار له سه ر كۆشی ئه و بابه زمانی گرتووه و قسه ی خۆش فێر بووه و دڵ و مێشكی به شێعر و چیرۆكی كوردی ڕاهاتووه. ژیان و به سه ر هاتی مامۆستا هه ژار له م نامیلكه دا ناكرێ به كورتی بنووسرێت وباسی بكرێ و مامۆستا هه ژار خۆی ده ڵێ: گێڕانه وه ی به سه ر هاتم له ژیان دا قسه ی به ر ئاگردانه و چیرۆكێكه بۆ گێڕانه وه.
باس له باره ی شیعر و هونه ر و وه رگێڕان و نووسین و زانستی ئه و بلیمه ته گه وره، باسی ناوێ و خۆی شتێكه كه وه كوو خۆروایه ، زۆربه ی نووسراوه كان و به رهه مه كانی و به ر ده ستی خه ڵك كه وتوون و له بازاڕی زمان و زانست و هونه رو فه رهه نگدا قه در و قیمه تیان له گوتن نایه.

مامۆستا هه ژار بێجگه له وه ی له زمان وئه ده بی كوردی دا هه ڵكه وته یه كی كه م وێنه بوو له زمان و ئه ده بی فارسی و عه ره بیشدا ده سه ڵاتێكی هه راوی بوو، ئه و زاته هه ر نه ك مایه ی شانازی كوردستان بوو، به ڵكوو گه نجێكی له قیمه ت نه هاتووش بوو بۆ هه موو ئێران.

مامۆستا هه ژار بۆ په ره پێدانی كولتوور و كه له پوورو ئه ده ب و زمانی گه له كه ی ژیانی خۆی ته رخان كرد و هه رگیز ده ستی له تێكۆشان به رنه داو كێ یه نه زانێ كه هه ژار له ته مه نی ٢٤ ساڵه دا ناز ناوی »شاعیری میللی كورد« ی وه ر گرتووه.كام خوێنده واری ئێرانه نه زانێ له سایه ی قه ڵه می هه ژاردایه كه پاش هه زار ساڵ ده توانێ كتێبی قانوونی بووعه لی سینا به فارسی بخوێنێته وه و كتێبخانه كه ی به و كتێبه ناو بانگ داره بڕازێنێته وه. ئه و زانا پایه به رزه نیوه ی ته مه نی یا له گه ڵ زۆرداران به شه ر هاتووه، یان ناعیلاج نیشتمان و خێزانی به جێ هێشتووه و له ده ستیان هه ڵاتووه، به جۆرێ كه ماوه یه كی دوور و درێژ له زۆر وڵه تان قاچاخ بووه و نه یوێراوه خۆی ئاشكرا كات. هۆی ئه م ئاواره بوون و خۆشاردنه وه هیچێ نه بووه مه گه ر قه ڵه مه پیرۆزه كه ی. هه ژار تاوانباری قه ڵه مه كه ی بوو.

دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٠) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان ی شاری مه هاباد نیژرا٠

بەرهەمەکانی هەژار :
ئاڵه كۆك ( شیعر) چاپی ١٣٢٥ ی هه تاوی ته ورێز
بۆ كوردستان (شیعر) چاپی یه كه م ١٩٦٦
مه م و زینی خانی به موكریانی چاپی یه كه م ١٩٦٠
چوارینه كانی خه یام -چاپی یه كه م ١٩٦٨
شه ره فنامه،هه ژار كردوویه به كوردی چاپی یه كه م نه جه ف ١٩٧٣
هۆزی له بیر كراوی گاوان چاپی به غدا ١٩٧٣
یه ك له په ناوی خاڵ و سیفری بێ بڕانه وه نووسینی عه لی شه ریعه تی ، هه ژار كردوویه به كوردی
ئارێ براوارابرا، نووسینی عه لی شه ریعه تی، هه ژار كردوویه به كوردی
عیرفان، به رامبه ری ئازادی، نووسینی عه لی شه ریعه تی،هه ژار كردوویه به كوردی
دایه، باوه، كێ خراوه،نووسینی عه لی شه ریعه تی، هه ژار كردوویه به كوردی
مێژووی ئه رده ڵان
هه نبانه بۆرینه( فه رهه نگی كوردی - فارسی) چاپی ١٩٨٨
قانون در طب ، جزمی یه كه م، بووعه لی سینا، هه ژار كردوویه به فارسی
قانون در طب جزمی دووه م ،بووعه لی سینا، هه ژار كردوویه به فارسی
قانون در طب ، جزمی سێیه م و چواره م و پێنجه م و شه شم، چاپ نه كراوه
دیوانی مه لای جزیری
قورئانی پیرۆز ، بۆ كوردی وه ر گێردراوه،چاپی تاران
چێشتی مجێور،ئاماده كردن، خانی شه ره فكه ندی و چه ند به رهه می تر