مەلا مارف کۆکەیی

مەلا مارفی کۆکەیی (١٢٥٣- ١٣٢٤ی هەتاوی)(١٨٧٤- ١٩٤٥ی زایینی) شاعیر٠

personen40

مەلا مارف کۆکەیی لە ساڵی ١٢٥٣ هەتاوی ڕێکەوتی ١٢٩٣ی کۆچی مانگی لە گوندی حاجی خۆش لە ناوچەی شاروێران لە دەوری شاری مەهاباد لە دایک بووە . بنەماڵەکەیان بە پەڕبڵاو ناودارە. مەلا مارف لە ٢٥ ساڵیدا لە بەرواری ١٢٧٨ی کۆچی هەتاوی لە ئامینە خانمی کچی مەلا رەزای بانەیی خەڵکی گوندی سوتوو و بەردەڕەش لای شاری بانە خوازبێنی کردووە و مارەی بڕیوە و گوێزراوەتەوە بۆ گوندی قوڵغە تەپە هەرێمی ئیل تەیموری لای مەهاباد کە لەوێ مەلای مودەریس بوە و ماوەی ٣٨ ساڵ پێکەوە ژیاون.

ئامینە خانمی هاوسەری مامۆستا لە ساڵی ١٣١٧ ی کۆچی مانگی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی ئەکات و مەلا مارفیش لە ٧٣ ساڵی دا لە ١٩ ی رەمەزانی ١٣٦٤ ی کۆچی مانگی لە کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی لە رێکەوتی ساڵی ١٣٢٤ کۆچی هەتاوی دا لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی ئەکات و هەر لە وێش نێژراوە. لە رێو و رەسمی بە خاک سپاردنی تەرمی مەمۆستا دا خەڵکی زۆربەی شارەکانی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی و و کەسایەتیەکانی ئەو دەم بەشداریان کروە، کەسانێک وەک مامۆستا سدیق سدقی و مەلا محەممەد لاهیجی و سەید عەبدوڵڵا ئەتهەری کوڕی جەنابی شێخ عەبدولقادر بەرزنجی و هتد بەشداری رێورەسمەکەیان کردووە.

مەلا مارف لە هەل و مەرجێکی زۆر ئەستەم و لە نەداری و چەرمە سەریدا ژیاوە و هۆنراوەی هۆنیوەتەوە ، تەنانەت ئەو نەداریە بە ئاشکرا لە بەرهەمەکانیا رەنگ ئەداتەوە و کاریگەری کردۆتە سەر شێوازی نوسینی. بۆ نموونە مەلا مارف زۆر شێعری هەن کە بەسەر کەسایەتی گەورەو و نزم دا هۆنیونی و سکاڵا و داوای خۆی نوسیوە٠