قاسم مۆئەێدزادە
بەرێز قاسم موئه‌ییدزاده"هه‌ڵۆ"، ساڵی ١٣٣١هه‌تاوی، له شاری مه‌هاباد دا له دایکبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره دا ته‌واو کردووه. له ساڵی ١٣٥٦ی هه‌تاوی، له فێرگه‌ی مامۆستایانی شاری ورمێ، ده‌وره‌ی دووساڵه‌ی باڵای دیپڵۆمی زمانی ئینگلیسی ته‌واوکردووه. له ساڵی ٥٦ هه‌تا ٧٢ی هه‌تاوی وه‌ک مامۆستای زمانی ئینگلیسی له فێرگه‌کانی شاری مه‌هاباد مامۆستایه‌تیی کردووه. ساڵی ١٣٧٢ی هه‌تاوی له زانکۆی وێژه و ئه‌ده‌بی زمانی فارسی، له شاری مه‌هاباد دا دیسان درێژه‌ی به خویندن داوه‌ته‌وه و دوای کۆتایی هاتنی خویندنی زانکۆ، وه‌ک مامۆستای ئه‌ده‌بییاتی زمانی فارسی له فێرگه‌کانی به‌شی ناوه‌ندیی شاری مه‌هاباد دا سه‌رگه‌رمی خزمه‌ته٠