حوسێن حوزنی موکریانی
حوسێن حوزنی موکریانی نووسهر و مێژوونوسی ناوداری شاری مەهاباد٠
ناوی تهواوی " حوسێن سهیید عهبدوللـهتیف كوڕی شێخ ئیسماعیل "ه و له ساڵی ١٨٩٣ دا لە شاری مەھاباد(سابڵاغ) لە گەڕەکی حاجی حەسەنیان ھاتۆتە دنیاوە.
حوزنی موکریانی خوێندنی لە حوجرەی مزگەوتەکان و تەکیەکانەوە دەستپێکردوە. لەبەر لێھاتویی بەوەو نەوەستاوەو دەستیکردوە بە رۆشنبیر کردنی خودی خۆی لە رێگەی ئەو کتێبانەی کە بە زمانەکانی ترھەبوون لەو سەردەمەدا.
حوسێن حوزنی سەرەتا لای باوکی و خاڵەکانی خوێندویەتی و لەتەمەنی ٢١ ساڵیدا ئاوارەبووە و چەندین وڵاتی دەرەوەی بینیوە وەک ڕووسیا ، ئەفغانستان ، سووریا ، لوبنان ، میسر ، حیجاز ، فەڕەنسا .
حوزنی موكریانی زۆر حهزی له بهخێوكردنی كرمی ئاوریشمو جوان نووسیی كردووهو دهستێكی باڵای له هونهری ههڵكۆڵینی سهر بهردو تهختهو وێنهگرتنو مۆرههڵكهندن یش دا ههبووه، تهنانهت ساڵی ١٩٢٨ كتێبێكی دهربارهی بهخێوكردنی كرمی ئاوریشم نووسیوه
حوسێن حوزنی ھەموو کوردستانی بەردەستی ئێران و عوسمانی ئەوسا گەڕاوە و بە مۆرھەڵکەنی بەڕێ چووە. ساڵی ١٩١٥ لە حەڵەب چاپخانەیێکی گچکەی پێکەوە ناوە؛ بۆ بڵاو کردنەوەی ئەدەب و مێژووی کوردی تەرخان کردووە.
ههتا له ساڵی ١٠٢٥ دا له کوردستانی باشور نیشتهجێ بووه ، حوسێن حوزنی هونهرمهندێکی دهست ڕهنگین بووه ، ڕۆژنامهنوسێکی بهتوانا بووه ، نوسهرێکی قهڵهم ڕهنگین و مێژوو شارهزابووه
شێخ عومەر وەجدی مامۆستای ڕەواقی ئەکراد لە ئەزھەر بۆ مامۆستا گیو موکریانی نووسیوە، دەڵێ: لە محەمەد عەلی عەونیم بیستووە گوتویەتی: چاپخانەی حوزنیم لە حەڵەب دیتووە کە ئەدەب و مێژووی کوردی پێ چاپ دەکرد. خەیاڵم بووە بچمە سوێرەک و سەر لە خزمان بدەم؛ بەڵام حوزنی ئەوەندەی کار پێ کردم وازم لە سەفەر ھێنا و گەڕامەوە میسر و بڕیارم دا منیش چاو لەو پیاوە بکەم و خۆم بۆ خزمەتی مێژووی کورد تەرخان بکەم.
حوسێن حوزنی ساڵی ١٩٢٥ ھاتۆتە ڕەواندز و چاپخانەی زاری کورمانجی دامەزراندووە. ساڵی ١٩٤٣ لە ڕەواندز دوور خراوەتەوە و تا کۆچی کردووە لە بەغدا ژیاوە.
حوسێن حوزنی لە ئەستەمبوڵ و حەڵەبدا بە نھێنی چەندین گۆڤاری دەرکردووە ، وەک (کوردستان ، ئارارات ، بۆتان ، چیاکرمانج ، دیاربەکر ، سۆران) لە باشووری کوردستانیشدا ساڵی ١٩٢٦ گۆڤاری (زاری کرمانجی ) لە ڕەواندز دەرکردووە ، لە ساڵی ١٩٣٥ یش لە ھەولێر گۆڤاری (ڕووناکی) دەرکرد . ھەروەھا لە ساڵی ١٩٤٣ لە بەغدا سەرپەرشتی گۆڤاری (دەنگی گێتی تازە)ی کردووە . جگە لەمانە ٤٠ هەتا٥٠ کتێب و یادگاری بە نرخی لەپاش بە جێماوە ، حوسێن حوزنی لە ساڵی ١٩٢٦ چیڕۆکی (خۆشی و ترشی) و (مەڕۆکەو بزنۆکە)ی چاپ کردوو
ئەم مێژوونووسە لە ماوەی ٣٠ ساڵاندا کە لەم پێناوەدا تەرخانی کردبوو بۆ خزمەتی گەلی کورد خاوەنی ١٧ کتێبی گەورەیە کە یانزە کتێبیان لەسەر مێژوی کوردە.
حوسێن حوزنی گەلێک کتێبی تریشی نووسیوە ، بەڵام بڵاو نەکراونەوە. ھەروەھا لە سەر گەلێک گۆڤار و ڕۆژنامە سەبارەت بە ئەدەب و مێژووی کورد ، شتی نووسیوە.
حوسێن حوزنی موکریانی لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٤٧دا لە شاری بەغدا مردووە و تەرمەکەی ڕاگوێزراوەتە ھەولێر و ئێستا گۆڕەکەی لە شاری ھەولێرە٠
بەرهەمەکانی حوسێن حوزنی موکریانی :
مێرگەی دڵان
خونچەی بەھارستان
پێشکەوتن
ئاوڕێکی پاشەوە
میرانی سۆران
کوردستانی موکریان
ناودارانی کورد
بە کورتی ھەڵکەوتی دێریکی
لاپەڕەیەک لە دێریکی کوردستانی موکری
حوسێن حوزنی گەلێک کتێبی تریشی نووسیوە ، بەڵام بڵاو نەکراونەوە. ھەروەھا لە سەر گەلێک گۆڤار و ڕۆژنامە سەبارەت بە ئەدەب و مێژووی کورد ، شتی نووسیوە.
حوسێن حوزنی موکریانی لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٤٧دا لە شاری بەغدا مردووە و تەرمەکەی ڕاگوێزراوەتە ھەولێر و ئێستا گۆڕەکەی لە شاری ھەولێرە٠