که‌ریمی حیسامی
عبدللکریم حیسامی، که به که‌ریم حسامی ناسراوه، ساڵی ١٩٢٦ له گوندی ( به‌یره‌م) ناوچه‌ی مه‌نگوری مه‌هاباد له رۆژهه‌لاتی کوردستان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌رزێر و دیندار چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه.
به منداڵی له لای میرزا ره‌سوی گوندی و له لای بابی خوێندوویه. پاشان له‌به‌ر ده‌ست ته‌نگی و نه‌داری بنه‌ماڵه‌ی نه‌یتوانیوه درێژه به خوێندن بدا‌و به کار‌و کوێره‌وه‌ری کشت و کاله‌وه خه‌ریک بوه. ساڵی ١٩٤٤چۆته نێورێکخڕاوی کۆمه‌ڵه‌ی ژ‌ک (کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد). هه‌ر له‌م ساڵه‌دا به هۆی له‌داست دانی برا گه‌وره‌که‌ی و ده‌ست ته‌نگی ماڵه‌وه کاری سیاسی بۆ ماوه‌یه‌ک وه‌لا ده‌نی.
دووای تێکچونی کۆماری کوردستان له ساڵی ١٩٤٩ ده‌بێته ته‌ندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و چاڵاکانه به‌رده‌وام ده‌بێ له تێکۆشان. ساڵی ١٩٥٣ به نوێنه‌رایه‌تی لاوانی کورد له کوردستانی ئێران له ڤیستیواڵی چوارده‌می لاوانی جیهاندا له بوخارست پێته‌ختی رۆمانیا به‌شداری کردووه.
چه‌ند جار به تاوانی خه‌باتی سیاسی که‌وتۆته به‌ندیخانه‌و، تاخرجار به ٣ ساڵ حوکم دراوه. کاتێ له به‌ندیخانه‌دا بووه، باوکی و خێزانی و منداڵه‌که‌ی مردوون و له دیداریان به‌شبراو بووه. دووای تازادی له زیندان ساڵی ١٩٥٧ له مه‌هاباد له ژێر تێقامه‌تی تیجباریدا بووه. ساڵی ١٩٥٨ ڕایکردووه چۆته کوردستانی غێراق و له به‌غدا داوای په‌نابه‌ری سیاسی کردووه.
سالی ١٩٦٠ دووای ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی له باشووری کوردستان چؤته چێکوسلڤاکیا. له‌وی چؤته زانستگا‌و، لیسانسی زانستی کؤمه‌لایه‌تی له زانستگای پراگ وه‌رگرتووه. پاشان چؤته بولغاریاو تا ساڵی ١٩٧٠ له به‌شی کوردی رادیؤی په‌یکی تێراندا کاری کردووه. دوا به دووای به‌یانی ١١ی تادار چؤته وه غێراق و له ڕێکخستنه‌وه و بوژانه‌وه‌ی حیزبی دێمؤکراتی کوردستانی تێراندا چاڵاکانه به‌شداری کردووه، تا سالی ١٩٧٨ جێگری سکرتێرو ته‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمؤکراتی تیران بووه. دووای روخانی رژێمی پاشایه‌تی گه‌راوه‌ته‌وه بؤ تیران و تا سالی ١٩٨٤ له حیزب‌دا تێکؤشاوه‌و به‌رپرسایه‌تی جؤراوجؤری له ته‌ستؤ بووه. ساڵی ١٩٨٤ کاتێکی به تیجازه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی بؤ سه‌ردانی منداڵه‌کانی به سه‌فه‌ر هاتؤته توروپا، ڵه لایه‌ن به‌رپرسی ته‌شکیلاتی حیزب به نووسراوه‌یه‌کی سێ چوار دێری له حیزبی دێمؤکرات به یه‌کجاری وه‌لا ده‌نرێ.
كه‌ریمی حسامی جگه له تێکؤشانی سیاسی له مه‌یدانی نووسین و وه‌رگێرانیشدا ده‌ستی بالآی هه‌بووه.
پێنج ساڵ سه‌رنووسه‌ری رؤژنامه‌ی سه‌رده‌می نوێ بووه که له سوید ده‌رچوه. جگه له ١١ به‌رگی بیره‌وه‌ریه‌کانی خؤیی ، تا تیستا ٢١ کتێبی دیکه‌ی نووسیوه‌و ١٧ کتێبیشی له زمانی بێگانه‌وه کردوون به کوردی. له چه‌نده‌ها سێمینارو کؤنفرانسی جؤراوجؤردا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌ڵه‌ی کورد به‌شداری کردووه. تا ته‌و کاته‌ی له ژیاندا بووه له نووسین و خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رده‌وام بووه. له ٦/١٠/٢٠٠١ به هؤی نه‌خؤشی شێرپه‌نجه دڵه گه‌وره‌که‌ی بؤ هه‌میشه له لێدان که‌وت.
١٩٢٦ زایینی له گوندی (به‌یره‌م) له ناوچه‌یی مهاباد له دایك بووه.
١٩٤٩ هاتووه‌ته ڕیزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
١٩٥٣ به‌شداری فێستیڤاڵی لاوان له بوخارستی كردووه.
١٩٥٤ له لایه‌ن ڕێژێمی په‌هله‌وییه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
١٩٥٧ له زیندان ئازاد كراوه.
١٩٥٩ ڕوو له باشووری كوردستان ده‌كات.
١٩٦٠ ڕوو له چیكوسلۆڤاكیای ده‌كات.
١٩٦٤ ده‌چێته بولغارستان و ده‌بێته وێژه‌ر له ڕادیۆ په‌یكی ئێران.
١٩٦٧ سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌كاته‌وه.
١٩٧١ له كۆنفرانسی سێیه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا به ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
١٩٧٢ له كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزب‌دا ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و ئه‌ركی جێگری سكرتێری حیزب به‌ڕێوه ده‌بات.
١٩٧٩ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
١٩٨٠ له لایه‌ن ڕێژێمی عێراقه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێ.
١٩٨٤ كاتی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له بلغارستان، له حیزبی دئموكرات وه‌لا ده‌نرێ.
١٩٨٦ له به‌لغارستانه‌وه كۆچ ده‌كا بۆ سوئێد.
١٩٨٦ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی سه‌رده‌می نوێ و .....
- جگه له نووسینی سه‌دان ووتار، ٣١ كتێبی نووسیوه.
- ٦/١٠/٢٠٠١ دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت.