ئەحمەد تەوفیق
عەبدوڵا ئیسحاقی ١٩٣١- ١٩٧٣
ناوه راسته‌كه‌ی عه‌بدوڵڵایه، كورِی سه‌ید حه‌مه‌ده‌مینی ئیسحاقییه. ساڵی ١٣١٠ (١٩٣١) له‌گه‌رِه‌كی هه‌رمه‌نیانی مه‌هاباد له‌دایك بوه. له‌ساڵی ١٩٣٨له‌خوێندنگای سه‌ره‌تایی په‌هله‌وی له‌مه‌هاباد، ده‌خرێته به‌ر خوێندن. رووداوه‌كانی ١٩٤١- ١٩٤٦ی مه‌هاباد، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر داده‌نێت و ئه‌م ساڵانه وه‌ك ده‌سپێكی تێكۆشانی سیاسی ئه‌حمه‌د تۆفیق دێنه ئه‌ژمار و خۆیان له‌رێكخستنه‌كانی لاوانی ئه‌وكاتدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌حمه‌د تۆفیق لاوترین و ئازاترین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی مه‌هابادی حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و له‌سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی حزب له‌و شاره‌دا له‌ریزی پێشه‌وه ده‌بێت و خۆی ده‌نوێنێ.
ئه‌حمه‌د تۆفیق تا ئه‌و كاته‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ره‌به‌نی ده‌مێنێته‌وه و ژن ناهێنێت. رۆژنامه‌نوسێك به‌ناوی شمیدت ده‌ڵێت "له‌ژیانیدا زۆر كه‌س پێیان خۆش بوو خزمایه‌تی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌حمه‌د برِیاری هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی دابوو.
ساڵی ١٩٧٣جه‌لاده‌كانی به‌عس و به‌فه‌رمانی نازم گزاری به‌رِێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌منی عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له زیندانی (ئه‌بوغرێب) له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوشتیان٠