سەدیق ئەنجیری

personen14

سەدیقی ئەنجیری رۆژنامەنووس بوو، یەكەمین ئەزموونی كاری رۆژنامەوانیی لە رۆژنامەی "كوردستان"ی زمانحاڵی كۆماری كوردستان بوو. سێكیولارو هیومانیست و چەپگەرابو و دژی ستەمی چینایەتیی و ملهوڕیی سیاسیی و ستەمكاریی بو. لە سەرەتا فڕێندرا و پاشان لاشەكەی دۆزراوە.
سەدیقی ئەنجیری ٤٦ ساڵ لەمەوبەر لە كۆتایی بەهاردا لەڕێگای سەردانی بۆ لای مەلامستەفا بارزانی بە نهێنیی فڕێندرا ، دواتر لاشەكەیان بە بێ سەر لە چۆمی خەلاندا دوزیبۆوە. لاشەكەی سەدیق پێش ئەوەی چۆمەكە فڕێیبداتە دەرەوەی كوردستان سەرئاوكەوتبوو. باوكی سەدیق بێ ئەوەی بزانێت تیرۆرست كێیە، بە دەنگێكی بەرز بۆ كوڕەكەی دەگریا، كاتێك چاوی بە مەلامستەفا كەوت بە فرمێسكی قەتیسماوی چاوەكانییەوە داوای لێكۆڵینەوەو سزادانی بكوژانی كرد.
سەبارەت بە لیژنەی لێكۆڵینەوەكانیش، كاتێك حەمەرەسول باەکی سەدیقی ئەنجیری لە قسەكانی خۆی بۆوە، مەلامستەفا رابەری شۆڕش داوای لە ئیدریس كوڕی كرد بەدواداچوون بكات و بزانن سەدیق چی بەسەرهاتووە، چونكە ئەو دەمە قۆناغی خەباتی شاخ بوو چ دادگایەكی فەرمیی نەبوو، بەداخەوە ٥٠ سال بەسەر ئەو ماوەیەدا تێدەپەڕێت ئاكامی ئەو لێكۆڵینەوەیە هیچی لێ ئاشكرانەكراوە٠