عەبدولڕەحمان زەبیحی
١٩٢٠- سەرەتاکانی ١٩٨٠کان
عەبدولڕەحمان زەبیحی کەسایەتییەکی چالاکی سەدەی بیستەمی زایینییە که لە ساڵی ١٩٢٠ی زایینی(١٢٩٩ی هەتاوی) لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. زەبیحی کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ڕۆژنامەگەری کوردی بووە. گۆڤاری نیشتمانی لە مەهاباد چاپ کردووە، لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی وەک: هاوکاری، ڕۆشنبیری نوێ، چریکەی کوردستان، خەبات، ڕزگاری، پێشرەو و باهوز (بە زمانی عەڕەبی) نووسینی هەبووە.
به‌گه‌نجی تێكه‌ڵاوی جوڵانه‌وه‌ی كورد بووه، یه‌كێ بوو له دامه‌زرێنه‌رانی (ژ.ك- ژیانه‌وه‌ی كورد) و تا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه زه‌بیحی سكرتێری بوو.
دوای ئه‌وه بوو به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان. دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری نیشتمان بوو كه بڵاوكراوه‌یه‌كی نهێنی (ژ.ك) بوو.
هه‌روه‌ها گه‌لێ وتار و نووسینی له‌رۆژنامه‌ی كوردستاندا بڵاوكردۆته‌وه كه ئۆرگانی حزبی دیموكراتی كوردستان بوو.
پاش رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌هاباد، به‌نهێنی خۆی ئه‌گه‌یه‌نێته عێراق و دوای ئه‌وه‌ی كه له عێراقیش ئاشكرا ده‌بێت رووده‌كاته سوریا و له‌وێش به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ری كرد بۆ هاندانی دامه‌زراندنی (پارتی دیموكراتی كورد).
پاشان گه‌ڕایه‌وه عێراق و له‌ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كه‌وته كاركردن.
ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی بوو.
له ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلول دا لێپرسراوی لقی كه‌ركوك و دواتر لێپرسراوی لقی به‌غدا بوو.
زه‌بیحی خۆنه‌ویست و دڵفراوان و نه‌فسبه‌رز بوو. پسپۆرێكی كه‌موێنه‌ی زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووی كورد بوو.
له‌و جۆره سیاسییانه بوو كه ده‌یوت كورد كه‌وته هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستانه‌وه پێویسته خزمه‌تی ئه‌و پارچه‌یه بكات، به‌داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا پڕۆژه رۆشنبیرییه‌كه‌ی ته‌واوبكات و ته‌نیا دوو به‌رگی له فه‌رهه‌نگه كوردی به‌كوردییه‌كه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه و ئه‌و تێكۆشه‌ره خۆنه‌ویسته له هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزداو له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان عێراق - ئێران دا بێسه‌رو شوێن بوو.