سوله‌یمان موعینی
١٣١١ - ١٣٤٧ هەتاوی
ڕۆژی هه‌ینی ١٩٣٣.٠٢.١٧ (١٣١١.١١.٢٨ هه‌تاوی) له گه‌ڕه‌کی سه‌هۆڵخانه‌ی شاری مه‌هاباد له دایکبووه. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان، سوله‌یمان بۆ خویندن ده‌نێردرێته شاری ته‌ورێز. دوای جوانه‌مه‌رگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌هاباد و ده‌ست به خوێندن ده‌کاته‌وه. کاتێک که باوکی بۆ تاران دوور ده‌خرێته‌وه، سوله‌یمانیش ده‌چێته تاران و له وێ ده‌خوێنێ. ده‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکی بۆ مه‌هاباد، ئه‌ویش دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه و له فێرگه‌ی محمدرهزاشا په‌هله‌وی ، ده‌ست به خوێندن ده‌کاته‌وه .
سوله‌یمان هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی و له سه‌رده‌می خوێندکاری‌دا، ده‌گه‌ڵ هاوڕێیانی وه‌ک سه‌ید عه‌بدوڵلا ئیسحاقی (ئه‌حمه‌د تۆفیق) ، خه‌ریکی کاری سیاسی و ته‌شکیلاتی ده‌بێت. هاوکات ده‌گه‌ڵ کاری سیاسی، له خزمه‌تکردن به هه‌ژار و بێده‌ره‌تانان نامێنێته‌وه و ده‌کرێ بگوترێ به‌شی هه‌ره مه‌زنی ڕۆژگارانی ژیانی سه‌رده‌می لاوێتێی سوله‌یمان به‌م بوارانه دا تێپه‌ڕ بووه. سوله‌یمان شان به شانی بیری شۆڕشگێرانهیهوه، که‌سایه‌تییه‌کی چالاکی بواری وه‌رزشی و مهیداندارێکی کارامه‌ی گۆڕه‌پانی چالاکیی وهرزکاریش بووه و ئۆگرایهتییهکی پته‌وی ده‌گه‌ڵ که‌ژ و کێو داوێنی سروشتی جوانی کوردستان هه‌بووه.
ساڵی ١٩٥٣ (١٣٣٢ی هه‌تاوی)، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دوکتور محمد موسه‌دیق دا، سوله‌یمان ده‌ورێکی به‌رچاوی گێڕاوه له ڕێکخستنی گه‌نج و لاوان و سازدانی خۆپێشاندان و میتینگه‌کانی شاری مه‌هاباد. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌کیش به‌رپرسایه‌تیی ڕاهێنانی سرودی نه‌ته‌وه‌یی کوڕ و کچانی شاره‌که‌ی به ئه‌ستۆیه‌وه بووه.
ڕۆژی ١٩٥٣.٠٦.١٥ ڕێکخراوی لاوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له شاری مه‌هاباد، به ڕێبه‌رایه‌تیی سوله‌یمان و سه‌ید عه‌بدوڵلای ئیسحاقی و چه‌ند لاوی تێکۆشه‌ری دیکه کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له باغی میکائیل سازده‌ده‌ن. مه‌به‌ست له‌و کۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌بێت که لاوانی نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ به‌شداریی له چواره‌مین ڤیستیڤاڵی جیهانیی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی گوت‌وبێژی ئه‌و لاوانه‌دا ژاندارمه دڕنده‌کانی حکومه‌تی ئێران هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ریان و پاش لێدان و ئازاردانیان، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئاڕاسته‌یان ده‌که‌ن و مێرمنداڵێک به‌ناوی «حسن ڕه‌مه‌زانی» شه‌هید و چه‌ند که‌س بریندار ده‌که‌ن. ئیدی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕانه، ده‌که‌ونه شه‌قامه‌کانی شار و به گێڕانی ته‌رمی ئه‌و لاوه شه‌هیده، ڕێپێوان و بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره به‌ڕێده‌خه‌ن.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێداگری و خه‌باتی نه‌پساوه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سه‌راسه‌ری بوو به هۆی هه‌ڵاتنی شای ئێران و هاتنه سه‌ر حوکمی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، که هیوای چاکسازی و بوژوانهوهی لێده‌کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی پشتیوانیی ڕۆژئاوا له شای ئێران و له ئاکامی کۆدیتایه‌کی نیزامی، شای ئێران گه‌ڕاندرایه‌وه و حکومه‌تی دیموکراتیکی موسه‌دیق تێک ڕووخا. دوای ڕووخانی حکومه‌تی دوکتور موسه‌دیق، له ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٩٥٤، هێزه‌کانی سه‌رکوتکه‌ری ئێرانی هێرشیان کرده سه‌ر جه‌ماوه‌ری شار و گونده‌کان و، گرتن و کوشتن و بێ سه‌روشوێن کردن ده‌ستی پێ‌کرد.
له شاری مه‌هاباد دا، یه‌کێک له گیراوه‌کان محمدئه‌مین معینی، باوکی سوله‌یمان بوو که به ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژان له گرتوخانه‌ی سه‌ربازیدا ڕایان گرت. هه‌ر ئه‌وده‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی نیزامیی شاری مه‌هاباد، که سه‌رله‌شکه‌ر که‌ریم وهرئههرام ی ناو بوو، به باوکی سوله‌یمانیان ڕاگه‌یاند که به شوێن سوله‌یمان دا بنێرێت و پێی بڵێ که حکومه‌ت لێی ده‌بوورێت و ده‌توانێ به‌بێ هیچ ترسێک بگه‌ڕێته‌وه ماڵی خۆی. به‌ڵام سوله‌یمان به‌هۆی ناسینی کارنامه‌ی کرداری ڕژێمی ئێران، ئه‌م داوایه‌ی به‌رپه‌رچ دایه‌وه و وه‌ڵامی نای دانه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک، سوله‌یمان به‌نیازی چوونی تاران و به‌رده‌وامبوونی ژیانی سیاسی و نهێنی، له ساڵی ١٩٥٦دا به‌ره‌و ناوندی ئێران وه‌ڕێ که‌وت. به‌ڵام له نێوان ڕێگای تاران ته‌ورێز دا به هۆی سیخوڕه نهێنییه‌کانی ڕژێم ده‌ناسرێته‌وه و ده‌گیرێت. له گیرانی سوله‌ێمان هیچ که‌س خه‌به‌ردار نه‌بوو. دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندێک، عه‌بدوڵلای حه‌کیمزاده عه‌کسی سوله‌یمان له لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک له نێو زیندانییه‌کانی ژێرده‌ستی ڕژێم دا ده‌بینێت و خه‌به‌ر به بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نێت. سوله‌یمان له‌ژێر ئازار و شکه‌نجه‌ی زیندانهواناندا ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ڕۆژی ١٩٥٧.٠٣.٠١که له بری ئه‌سپاردنی بارمته‌یه‌کی ده‌هه‌زار تمه‌نی ئه‌و سه‌ردمه، ئازاد ده‌کرێت.
سوله‌یمان ماوه‌یه‌ک له تاران ده‌مێنێته‌وه و ده‌گه‌ڵ هاوبیرێکی خۆی به‌ناوی (به‌حری) ده‌ست به چالاکی ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ داپۆشینی هه‌ڵسوڕانی سیاسی، دوکانێکی وێنه‌گری ده‌که‌نه‌وه و خه‌ریکی کار ده‌بن. به‌ڵام سوله‌یمان ناتوانێ خه‌ڵکی خۆی له‌بیربکات و له هه‌نده‌ران بمێنێته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌هاباد. له ساڵی ١٩٥٩، ده‌گه‌ڵ کچێکی خه‌ڵکی گوندی سیاقۆڵ، به‌ناوی خانمی «مریه‌می عومه‌ری»، زه‌ماوه‌ند ده‌کات و ساڵی ١٩٦٠ ده‌بنه خاوه‌نی کوڕێک که «سیامه‌ند»ی ناو لێده‌نێن.
پێکه‌وه‌نانی خێزان و باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه‌ش ناتوانێ ئه‌و هیوا گه‌رمه‌ی که ده مێشکی سوله‌یماندا ده‌بێ، تووشی خه‌و و بێهه‌ستیی بکات.
له میانه‌ی ساڵی ١٩٦٠ دا ڕژێمێ پاشایه‌تیی ئێران هێرشێکی هه‌مه لایه‌نه و به‌ربڵاو ده‌کاته سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له ١٥٠٠ گه‌نج و لاو ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی هێزه‌کانی پۆلیس و ژاندارم. ئه‌م ڕه‌شبگیری و گرتن و بێ سه‌ر و شوێن کردنه به هۆی عه‌بدوڵلای موعینی، براچکۆڵهی سوله‌یمان به‌و ڕادهگاتهوه و ئه‌ویش هه‌واڵه‌کانی ئاگادار ده‌کاته‌وه و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی زۆر نهێنی، ده‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیهک ، به‌هیوای گه‌یشتن به باوه‌شی شۆڕشی باشووری کوردستان ، به‌ره‌و باشور ده‌که‌ونه ڕێ.
سوله‌یمان و هاوڕێیانی هه‌رکه ده‌گه‌نه باشووری کوردستان، به ئاگاداریی و له ژێر چاوه‌دێریی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی باشووری کوردستان ، له هه‌وڵی سازمانکاری و بووژاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌ی پرژ و بڵاوی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ون.
ده‌زگای ساواک و ژاندارمی ئێرانی له ساڵی ١٩٦٥ دا، دیسان هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ڕێکخراوه نهێنییه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له خه‌باتکارانی ده‌گرن. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی حیزب ، که یه‌کێک له‌وان عه‌بدوڵلای موعینی ده‌بێ، له زه‌ختی پۆلیس ڕزگاریان ده‌بێ و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سایه‌ی شۆڕشی کوردستان له باشووری وڵات.
کۆمبوون و تێکه‌ڵبوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌باتکارانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گۆڕه‌پانی شۆڕشی باشووری کوردستاندا و ڕێکخستنه‌وه و سازمانده‌هیی ئه‌وان له لایه‌ن سوله‌یمان (فایق) و عه‌بدوڵلای ئیساقی (ئهحمهدتۆفیق)ه‌وه، ڕژێمی ئێرانی تۆقاند .
ساواک له مه‌هاباد بۆ ڕاگرتن و تێکدانی ڕێکخراوه‌ی تازه دامه‌زراوی حیزبی دیموکراتی کوردستان له ژێر سێبه‌ری شۆڕشی کورد دا که‌وته‌وه خۆ . له یه‌که‌مین هه‌نگاودا مۆره چالاک و کاراکانی ڕێکخراوه‌ی ناوبراو ده‌خه‌نه به‌ر هێرشی تیژی تێکده‌رانه ؛ بۆ ئه‌نجامی به‌ڕێوه‌چوونی پیلانه گلاوهکهیشیان ، پێشه‌کی بنه‌ماڵه‌ی که‌سانی به‌ناوبانگی وه‌ک سوله‌یمان ده‌خه‌نه لیسته‌ی هه‌ره باڵای میکانیزمی کار و خه‌باته دزێوه‌کانی خۆیان . هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن ساواکه‌وه به محه‌مه‌دئه‌مینی موعینی، باوکی سوله‌یمان، ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت که شای ئێران له کار و کرده‌وه‌کانی سوله‌یمان و هاوکارانی ئه‌و خۆش ده‌بێت به مه‌رجێک ده‌ست له چالاکی هه‌ڵبگرن و بگه‌ڕێنه‌وه زێد و نیشتمانه‌که‌ی خۆیان. ته‌نانه‌ت ساواک به‌ڵێنیی هه‌مه چه‌شنه کارئاسانی و، پێدانی پله و پایه‌ی به‌رزی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریی بۆ سوله‌یمان ده‌ستنیشان ده‌کات. باوکی سوله‌یمان سه‌ری بۆ ئه‌م فه‌رمانه نزم نه‌کرد و هیچ وه‌رامێکی پێنه‌دانه‌وه. هه‌ربۆیه، ساواک که‌سێکی به‌ناوی که‌ریم خوسره‌وی، که له که‌سانی ناسراوی مه‌هابادی و له‌باری خزمایه‌تیشدا ده‌گه‌ڵ خانه‌دانی موعینییه‌کان خزمهیهتییهکی هه‌بوو، به‌هه‌مان مه‌به‌ست و به هه‌مان به‌ڵێنه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌ی باشووری کوردستان ده‌کات.
هاوکات ساواکی ئیران به ڕێگای عه‌لی قازی کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د که به میرمنداڵی به هۆی په‌یوه‌ندی بنه‌ماله‌ی موعینی و قازیه‌وه له گه‌ڵ کاک سوله‌یمان ڕه‌فیق بوون،و پاش ڕوخاندنی کۆمار که‌وتبووه خزمه‌ت بکووژانی باوکی و تێکده‌رانی کۆماری کوردوستان نامه‌یه‌ک بۆ کاک سوله‌یمان دهنیریت و له‌و نامه‌یه‌دا هاتوه: ... سوله‌یمان تو بۆت نیه و بۆت ناکریت له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی مه‌زنی شاهه‌نشاهی ئیران‌دا دژایه‌تی بکه‌ی وا باشتره بی یه‌وه‌و ژیانی ئاسایی خۆت بکه‌ی و هه‌ر ئیمکانیاتیکیش پیویستت بێت بۆت ساز ده‌کرێت، من وه‌ک هه‌واڵیک ئه‌م نهسیحهتهت ده‌که‌م بۆ خۆت و مالباتهکهشت وا باشتره دژایه‌تی حکومه‌تی شاهه‌نشاهی ئیران نه‌که‌یت هێندێک له فکری خۆت دابه باشتره... .
له ووڵام دا کاک سوله‌یمان ده‌نوسیته‌وه،... کوڕی ڕه‌ش شتێک بزانه که پێشه‌وا له ڕیگای گه‌ل سه‌ری چووه سه‌ر سێداره ئێمه ڕیگای ئه‌و بۆ رزگاری ووڵات به‌ر ناده‌ین تۆ کوڕی قازی محه‌مه‌د نی، من و هه‌واڵانم که ڕێڕه‌و و دریژه‌ده‌ری کۆمارین، کووڕی قازی محه‌مه‌دین، تۆ بویت به کاسه‌لێسی دۆژمنان و بکوژانی کۆمار، من ژیانی سه‌ربه‌ستی و ئازادیم هه‌ڵ بژاردوه، ئه‌و ژیانه‌ی تۆش هه‌ڵت بژاردوه پێشکه‌شی خۆت... .
سوله‌یمان، که دوژمنی کورد و پیلانه گلاوه مێژووییه‌کانی باش ده‌زانی، وه‌ڵامی بۆ ناردنه‌وه که من ڕۆڵه‌ی کوردم و خۆم به ئالاههڵگر و درێژه‌ده‌ری ئامانجه پیرۆزه‌کانی کۆماری کوردستان ده‌زانم . من پێشه‌کی و هه‌ر له‌سه‌رتای کار و ههڵوێستگرتنهکانمدا شێوه ژیان و شیوه مه‌رگی خۆم دیاری کردووه و هه‌رگیز ئه‌م گرانباره زه‌نگین و ڕه‌نگینه‌م به هه‌موو ئیمکانیاتی خۆشگوزره‌انی ناگۆڕمه‌وه.
سوله‌یمان به‌دڵ و گیان هه‌موو پتانسیه‌لی خۆی ده‌خاته خزمه‌ت شۆڕشه‌وه و له نزیکه‌وه له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی کارده‌کات و به‌شێکی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌ی «دیسان بارزانی» به قه‌ڵه‌می ئه‌و ده‌نوسرێت. له کار و چالاکی سیاسی و نیزامیش دا مۆره‌یه‌کی به‌کار و گیانبه‌ختکه‌ر ده‌بێت و له هیچ خهتهرومهترسییهک خۆی کل ناکات.
به‌ڵام سوله‌یمان و ژماره‌یه‌ک له هاوخه‌باتانی ئهوههتا زیاتر له ده‌قی شۆڕشی باشووری کوردستان خوردتر ده‌بنه‌وه و وردبینانه‌تر سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌کان و پله و پایه‌ی کادره‌کان ده‌که‌ن، زۆر زوو تێده‌گه‌ن که ده‌زگای شۆڕش به سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی ، له ڕێگای خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی لای داوه. هه‌میسان سوله‌یمان به چاو ده‌بینێ که ده‌ره‌به‌گه مه‌زنه‌کانی ئه‌و سه ردهمه، له ناو پارتی دیموکرات، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌شیره‌تی خۆیان و ده‌ره به‌گه‌کانی تر که‌ڵکی ناسیاسی له ئیمکانیاتی شۆڕش وه‌رده‌گرن. هه‌ر ئه‌م شێوه کاره‌ی مه‌لامسته‌فا و دار و ده‌سته‌که‌ی ده‌بێته هۆی دابڕان و دوور که‌وتنه‌وه‌ی ڕوناکبیر و زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد له پارتی دیموکراتی کوردستان له عێراقدا. هه‌ر درێژه‌دان به‌م سیاسه‌ته و لایه‌نگیری له دهربهگانیش بوو که ده‌توانێ بووبیته هۆی شیواندن و تاریک کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عه‌بدولکه‌ریم قاسم و مه‌لامسته‌فا، که ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی ڕۆیشت و سه‌ره‌نجام شه‌ڕی لێ که‌وته‌وه. له درێژه‌ی شه‌ڕی نابه‌رامبه‌ری هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق و شۆڕشی کوردستان دا، مه‌لامسته‌فا ده‌ستی یارمه‌تیی به‌ره‌و شای ئێران درێژ کرد و شۆڕشی کوردی خسته باوه‌شی ڕژێمی دژبه‌کوردی ئێرانی.
بارزانی به‌هۆی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕژێمی شای ئێران، سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران داڕشته‌وه و له وته‌کانی خۆیدا ده‌ڵێ که ئێمه ده‌بێ پێشه‌کی گه‌لی کورد له عێراق ئازاد بکه‌ین ، جا دوایه ده فکری به‌شه‌کانی تر دا بین؛ به مانایه‌کی تر، خه‌باتی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بکرێته قوربانی له ڕێی سیاسه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش ده‌گه‌ڵ شای ئێران‌دا.
به‌ڵام سوله‌یمان و هاوڕێیانی مل بۆ ئه‌م سیاسه‌ته ناده‌ن و له ژێر تیشکی بیر و فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دا ئه‌م شێوه خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه به‌رپه‌رچ ده‌ده‌نه‌وه و پێوه‌ندییه‌کانی مه‌لامسته‌فا و شای ئێران به قومارێکی پڕ له مه‌ترسی دیپڵۆماسی ده‌زانن.
بارزانی که له هوشیاری و زانایی سوله‌یمان ئاگادار بوو، پێی وابوو ئه‌گه‌ر پله و پایه‌ی ئه‌و له شۆڕش دا به‌رێته سه‌ر، ئه‌وا لایه‌نگریی ئه‌و بۆ خۆی ده‌کڕێته‌وه و ئه‌وانی تریش به‌شوین ئه‌ودا دێن.به‌ڵام سوله‌یمان ، که ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی گه‌لی خۆی بوو و به کرده‌وه هه‌موو ژیانی خۆی و ئاسایشی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی له پێناو هه‌ست و شعوری به‌رزی نیشتمان په‌روه‌ری دا فیدا کردبوو، هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر پله و پایه‌ی حیزبی و سیاسی دا ئاماده نه‌بوو مل بۆ سیاسه‌تی ناڕاست که‌چ بکات و له ڕێی خزمه‌ت لابدات.
به‌هۆی قووڵ بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی مه‌لامسته‌فا و ڕژێمی ئێران، به‌ره‌به‌ره ده‌زگای پاراستنی ئێران (ساواک)، شوێن پێی زیاتر و قوڵتری له جه‌رگه‌ی شۆڕشی کوردستان دا ده‌ست که‌وت و ده‌سته‌ڵاتی قایمتری تێدا وه‌ده‌ست هێنا.
له دایک بوونی کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموکڕاتی کوردستان (کۆمیته‌ی ئینقلابی حیزبی دیموکراتی کوردستان)، له‌و سه‌رده‌مه دا، جوڵانه‌وه‌یه‌کی ده کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خست ، که ده‌زگای پاراستنی ئێرانی به مه‌ترسییه‌کی مه‌زنی لێکدایه‌وه . کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموکراتی کوردستان ئه‌گه‌رچی وه‌ک هه‌ڵوێست، له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا خه‌باتی سیاسیی گرتبوویه پێش، به‌ڵام ساواک و ده‌زگای سیخوڕیی ئێرانی له دایک بوونی ئه‌و سیستیمه نوێیه‌یان به مه‌ترسییه‌کی گه‌لێک مه‌زن زانی، هه‌ربۆیه به هه‌موو تواناوه، له ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هێزی نیزامی و جاش و سیخوڕیان بۆ وه‌گه‌ڕ خست و له به‌شی باشووری کوردستانیش دا ئاسته‌نگی توند و تۆڵیان خسته سه‌ر ڕێ.
ده‌زگای به ڕێوه به‌ری کۆمیته‌ی ئینقلابیی حیزبی دیموکرات که بریتی بوون : سوله‌یمان موعینی، سمایلی شه‌ریفزاده ، مه‌لا ئاواره ، خه‌لیل شه‌وباش ،عه ولای موعینی، مه‌لامه‌حمود زه‌نگه‌نه و چه‌ند خه‌باتکارانێکی دیکه، که‌وتنه به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی جاش و جه‌یش له هه‌ر دووک به‌ری سنووران و بزوتنه‌وه ساواکه‌یان له خوێن دا نوقوم کرد.
له ڕاستیدا ئامانجی به‌رنامه‌ی کۆمیته‌ی ئینقلابی ، په‌یوه‌ندی گرتن ده‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تکێشانی گه‌لی کورد له شار و دێهاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان دا بوو، که هه‌ر له ده‌سپێک و سه‌ره‌تای کاردا ، له سای سه‌ر ڕاستی و دڵ و ده‌روون خاوێنیی ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ر و کادڕ و هه‌وادارانی کۆمیته‌ی شۆڕشگیری حیزب دا ، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی هێزی زه‌حمه‌تکێشیان پێوه لکا. سازماندانی هێزی زه‌حمه‌تکێش و ڕاکێشانی ڕۆناکبیرانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، کۆمیته‌ی ئینقلابی ئه‌وه‌نده ناودار کرد، که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه.
ده‌زگای ساواکی ئێران که له باشوور دا حوکمی ده‌ڕۆییشت و له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد. له یه‌که‌م هه‌نگاودا، بۆ به‌رگیری کردن و له ڕیشه ده‌رهێنانی کۆمیته‌ی ئینقلابی، به فه‌رمانی شای ئێران، یه‌کێک له خوێنخۆرترینی مۆره‌کانی خۆی ته‌رخانی سه‌رکوتکردنی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵات کرد، که ئه‌ویش ژه‌نه‌ڕال ئه‌رته‌شبود ئوه‌یسی بێت که له ئاست شای ئێران دا به گه‌وره نۆکه‌ر و، له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه خوێنمژترین دوژمن ناسراو بوو. ئه‌و ژه‌نه‌ڕاڵه چهکمهڕهقه فه‌رمانی خاشه‌بڕکردنی بزووتنه‌وه‌ی نوێی گه‌لی کوردی له شای ئێران وه‌رگرت و ده‌ستی پێ‌کرد. ژه‌نه‌رال ئوه‌یسی دوای ئه‌وه‌ی که له‌و دیوی سنوور دڵنیا بوو، له‌م دیوه‌ش دا هێزێکی له ده‌ره‌به‌گه کۆنه‌په‌رسته‌کان ساز کرد و ئینجا به هه‌موو هێزێ سیخوڕی و جاش و جه‌یشه‌وه قۆڵی فه‌وتاندنی لێ هه‌ڵماڵین.
زۆری نه‌خایاند له ئاکامی پیلانێکی له ڕێدا چاندراو، که که‌سێک به‌ناوی قادر ته‌گه‌رانی بگێڕی پیلانه‌که بوو، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش له ڕێگای سلێمانی ـ سیته‌که‌وه ، ده‌که‌ونه داوی پیاوانی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و ڕه‌وانه‌ی باره‌گای بارزانی ده‌کرێن.
شایانی باسه بگوترێ که شێخ له‌تیفی حه‌فید، دۆستایه‌تی و نزیکایه‌تی و هاواڵبهندییهکی زۆر گه‌وره و گرانی ده‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوو. گه‌لێک جاران کارئاسانیه‌کانی ئه‌و ده‌بوو به هۆی پێشوه‌چوونی به‌رنامه‌کانیان. له‌م بواره‌دا ناوی به‌زری ئه‌و که‌سایه‌تییه هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکرێت.
شایانی ئاماژه‌پێکردنه، شه‌وێک که سوله‌یمان و سیامه‌ندی کوڕی و خه‌لیل شه‌وباش سه‌ردانی شێخ له‌تیف ده‌که‌ن، شێخ له‌تیف به‌ئاشکرا پێیان ده‌ڵێت که خۆیان له داوی قادر ته‌گه‌رانی بپارێزن، چونکه ناوبراو گرێدراوی چه‌ند سیاسه‌تێکی دژ به‌یه‌که و پێده‌چێت له‌م بواره دا خه‌ریکی سات و سه‌ودای سیاسیش بێت. سوله‌یمان له وه‌رامدا ده‌ڵێت: «من له‌مێژه قادر ته‌گه‌رانی ده‌ناسم و باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌و بیری پیس و چه‌وتی بۆ ئێمه ببێت». به‌ڵام به‌داخه‌وه دوایی ده‌رکه‌وت که قادر ته‌گه‌رانی هاوکات پیاوی ئێران و عێراق و بارزانییه و سێ سه‌ره خه‌ریکی سات و سه‌وداکردنه.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی که قادر ته‌گه‌رانی به پێی پیلانێکی له‌پێش داڕێژراودا، سوله‌یمان و خه‌لیل شه‌وباش به جێپ لاندرۆڤه‌ره‌که‌ی له ڕێگه‌ی سیته‌که‌وه بۆ سوله‌یمانی ده‌بات، ده‌یانباته جێداوی که‌سێک به‌ناوی سه‌دیق ئه‌فه‌ندی و ده‌سبه‌جێ ده‌یانگرن. سه‌دیق ئه‌فه‌ندی له ڕێگادا خه‌لیل شه‌وباش شه‌هید ده‌کات و سوله‌یمان بۆ باره‌گای بارزانی ڕاده‌گوێزێت.
ده‌گێڕنه‌وه که مه‌لامسته‌فا له‌بری به‌خێرهێنانه‌وه‌ی سوله‌یمان و له جیاتی دڵدانه‌وه‌ی، به ئه‌وپه‌ڕی بێحورمهتی و به‌ده‌م جوێن و قسه‌ی ناشایسته، که له سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی میلله‌تێک به‌دووره، سوله‌یمان داده‌گرێت و ته‌نانه‌ت پێی ده‌ڵێت: باشترین کار ئه‌وه‌یه خۆی ڕاده‌ستی ئێران بکاته‌وه و ده‌گه‌ڵیان پێک‌بێت، به‌ڵام سوله‌یمان ڕابوردوی ده‌خاته‌وه بیر و ده‌ڵێت: «ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که وا شۆڕشی کوردستان له ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدا بوو، من و که‌سانی وه‌ک من بۆی تێکۆشاوین و هه‌رگیز چاومان له حه‌سانه‌وه و سازان ده‌گه‌ڵ حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کان نه‌بووه که ئێستا من هه‌م بێت. من وه‌ک کوردێک که هه‌ڵگری بیر و باوه‌ڕێکی خاوێنی کوردانه‌م، بۆم هه‌یه سه‌ر به شوێن ئاواتهکانمدا بڕۆم و گیانمی بۆ به‌خت بکه‌م. من هه‌رگیز ئاماده نیم سه‌رشۆڕ بکه‌م و مل بۆ ڕژێمێک دابنه‌وێنم که ده‌ستی به خوێنی کۆمار سووره».
ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه، له‌و ده‌مه‌دا جگه له مه‌لا مسته‌فا، ئیدریس و مه‌سعودی کوڕی و دوو کارگێڕی ساواکی ئێرانیش ئاماده بوون و گوێگری ئه‌م قسه و باسه‌ی بارزانی و سوله‌یمان بوون.
مه‌سعود بارزانی له كتيبی *البارزاني و الحركة التحرريةالكردية* له لاپه ره ي ٣٦٢ دا ده نوسيت:
”له ١٩٦٧ داشۆرش ناچاربووكاريكی ناخۆش ئه نجام بدات،كه نه ده توانرا خۆی لی ببويردريت. ئه ويش كاتيك سليمانی موعينی كه دژی ئه حمه د توفيق بوو،ده ستگير كرا،كه چوو بووه پال جاشه كانی ٦٦ و هاوكاری رژيمی عيراقی له دژی شۆرش كردبوو،ئيدی كوژراو لاشه كه ی بۆ ئيران نيردرايه وه. نه ده كرا وا چاو له مه سه له ی چاره نوسی سليمانی موعينی بكريت كه مه سه له يه كی حيزبی ناو خۆييه. ئه و هاوكاری جاشه كانی٦٦ ی كردووه ودوژمنی شورشه و ناكريت كيشه كه ی جيابكريته وه به بيانووی ئه وه ی كه په يوه ندی به كاروباری حيزبه كه يه وه هه بووه. هه رچه ند ئيمه ئه و كوتاييه ناخۆشه شمان بو ئه و پياوه نه ده خواست.”وه رگيردراو له كتيبي البارزاني و الحركة التحررية.مه‌سعود به بی به لگه كاك سولهيمان تاوانبار ده كات و كوشتن و ته حويل دانه وه ی رۆله كانی رۆژهه لاتی كۆردستان به ئيران به كاريكی ئاسايی داده نيت وفرۆشتنی شۆرشی رۆژهه لاتی كۆردستان به ئيران له ژيرسيبه ری شۆرشی باشور حهقانيه ت پی ده دات... .
مه‌لا مسته‌فا ئه‌مر ده‌رده‌کات سوله‌یمان بخه‌نه به‌ندیخانه‌ی شۆڕش. پاشان به هه‌ژار، شاعیری ده ربار ده‌ستوور ده‌دات که سه‌ردانی سوله‌یمان بکات و به هه‌ر زمانێک بێت، ئه‌و ناچار به چونه‌وه و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان بکات. هه‌ژار، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که له کتێبی «چێشتی مجێو‌ر»دا نووسیویه‌تی، له‌جیاتی دڵدانه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی کوڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ست ده‌کات به مهحاکهمهکردنی سوله‌یمان. ته‌نانه‌ت له کتێبی «چێشتی مجێو‌ر»دا که دوای مردنی له چاپدراوه، گه‌لێک ناو و ناتووره‌ی به‌دوور له ڕاستیی داوه‌ته پاڵ سوله‌یمان و تاوانه‌کانی سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی پێ شاردۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی نوسراوه‌کانی هه‌ژار له ئاست سوله‌یمان سه‌ر به سه‌ری سووکایه‌تین و بێحورمهتی، به‌ڵام دیار و ئاشکرایه که هیچیان ڕاست نین و هه‌ر هه‌مووی ئه‌وه‌نده ساخته‌چییانه سازکراون، که ڕواڵه‌تی شاعیرانه‌ی هه‌ژاریان هێناوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه. ده‌بێ بڵێین جێی گه‌لێک داخ و که‌سه‌ره بۆ پیاوێکی ئه‌دیب و شاعیری وه‌ک هه‌ژار، که سه‌ر و سه‌رده‌مێک ده‌گه‌ڵ مامۆستا «هێمن» دوو شاعیری میللیی کوردستان بوون و له ڕێزه‌ی یارانی به‌وه‌فای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌ناسران، له‌و سه‌رده‌مه ناسکه‌دا که بزوتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دنه‌ده‌ر و چاوسوری زانا و لێهاتووی پێویست بوو، هه‌ژار له جیاتی یارمه‌تی و پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی ساوای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شان به شانی کاربه‌ده‌ستانی ساواک، تێکۆشه‌رێکی کورد مه‌حاکمه ده‌کات و دوای تێرۆرکردنیشی، به ئه‌وپه‌ڕی هه‌ژاری و که‌سادی و دۆڕاوییهوه له چێشته، مجێوره نهخۆرهکهیدا به خراپه باسی ئه‌و که‌سه ده‌کات، که هه‌ر له سه‌رده‌می کوڕ و کاڵی و له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیی خۆیدا ده‌ستی له هه‌رچی خێر و خۆشی ناو بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌ڵگرتبوو و فیداکارانه خۆی به فیدای کورد و کوردستان کردبوو.
؛له كتيبی؛چپ در ايران به روايت اسناد ساواك؛ له لاپه ره ی٣٠٦ سه باره ت به هه ژار ئاوا ده‌نوسيت: عبدالره‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی كوری مه‌لا محه‌ممه‌د ناسراو به هه‌ژار له سالی ١٣٢٥ له گه‌ل ياخيهكان هاوكاری كردووه و پاش تيكشكانی سه رههلدانی ئازه‌ربايجان و له به ين چونی قازی محه‌ممه‌د،هه ژار هه‌ڵدێته عيراق و له‌و ناوچهيهی مه‌لا مسته‌فای ليدهبێت جێ‌گير دهكريت، ناو براو له‌و ماوه‌يه كه له عيراق ده‌بيت له گه ل حيزبی ديموكراتی كوردستان هاوكاری ده‌كات و هاوكاريهكهش به‌و چه‌شنه ده‌بيت كه،شيعر و ههلبهستيان به زمانی كوردی بو ساز ده‌كات و هاوكات كاری تهبليغيان بو ئه نجام ده‌دات.
به پی ی راپورتی ساواك له ١٣٥٤.٠٨.١٤ ناو براو وه به‌ر عه‌فوی شا ده كهويت و له‌گه‌ل مه‌لا مسته‌فا دێته‌وه ئيران و دهنێردريته كه‌ره‌ج و ماڵيكی كه نرخی زياتر له يه‌ك ميليون بوه ده دريتی،و مانگانه‌ش موچه ی چوار هه زار تمه‌نی بو دهبردريتهوه، ناوبراو له‌وه‌زعی خوی زور رازی بووه. به پی ی راپورتی ساواك له سالی ١٣٥٤ له گه ل محمود جعفريان ، جيگری سازمانی راديو تلويزيونی ميللی ئيران قسه ده كات و زوری پی خوش ده بيت له گه ل به رنامه كانی كوردی راديو ئيران هاوكاری بكات ، و له سالی ١٣٥٥ ئه‌و كاره‌ی پی دهسپيردريت.
به پی ی راپورتی ساواك له ١٣٥٦.٨.٧ هه‌ژار باس ده كات كه : ته مه نيكم تيپه ركردوه و تيگه يشتوم كه ژيانم دوراندووه ئيستاش ده م هه وێ بو خوم بژيم... .
دوای ناهومێد بوونی ده‌زگای بارزانی بۆ ڕووخاندنی که‌سایه‌تیی سوله‌یمان، مه‌لا مسته‌فا ده‌ستور ده‌دات ڕاده‌ستی ئێران بکرێته‌وه، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ساواک له وه‌رگرتنی سوله‌یمان به زیندوویی خۆ ده‌پارێزن و داوای ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و له بارزانی ده‌که‌ن. سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی کوردستانی باشووریش به‌بێ ئه‌وه‌یکه مه‌به‌ستی ساواک لێکبداته‌وه، ئه‌م کاره‌ش ده‌کات و سوله‌یمان ده‌ست به‌سته شههیددهکات.
ساواک له‌م کاره‌دا دوو ئامانجان ده‌پێکێت؛ یه‌که‌م ـ تێکدان و لێک بڵاوکردنی کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی تازه پێگرتوو. دووه‌م ـ ڕه‌ش و دزێوکردنی ڕواڵه‌تی شۆڕشی کوردستانی باشوور به‌لای خه‌ڵکی کورد، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بوو؛ که هه‌ر دووک مه‌به‌ستیشی له لایه‌ن هه‌ڵویستی نادروست و دوژمن په‌سه‌ندانه‌ی بارزانیه‌وه بۆ پێکهات. بزوتنه‌وه‌ی ساوای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوقمی خوێن کرد و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی و قین و تووڕه‌یی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی له سه‌رکردایه‌تیی شۆڕشی باشووری کوردستان بزواند.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩٦٨.٥.١٥ (١٣٤٧.٢.٢٥ هه‌تاوی)، به ئه‌مری سه‌رۆکی شۆڕشی کوردستان، سوله‌یمان شه‌هیدده‌کرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش ته‌رمه‌که‌ی به هێلی کۆپته‌ر ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و دیوی سنوور و له پادگانێ پێرانشار داده‌ندرێت و بۆ وره به‌رزکردنه‌وه‌ی هێزی نیزامیی شاهه‌نشاهی ، نیشانی سه‌رباز و ژاندارمه‌کان ده‌درێت و دوای وێنه‌کێشانێک ڕه‌وانه‌ی شاری مه‌هاباد ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و ڕۆژه‌ی که خه‌به‌ری شه‌هیدکرنی سوله‌یمان له نێو خه‌ڵکی مه‌هاباد و ده‌ور و به‌ر دا ده‌نگده‌داته‌وه، خه‌ڵک ده‌ڕژێنه نێو شه‌قام و کۆڵانه‌کان. دوکان و بازاڕ و دایره‌کان داده‌خرێن و به عام به‌ره‌و گۆڕستانی بداغ سوڵتان ده‌که‌ونه ڕێ. ڕۆژی هه‌ینی ١٩٦٨.٥.١٧ (١٣٤٧.٢.٢٧ هه‌تاوی)، شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی کورد، له سه‌ر ده‌ست و باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵکی کورد به خاکی نیشتمانه‌که‌ی ده‌سپێردرێت. شایانی باسه ئاماژه به‌مه‌ش بکه‌ین که هه‌تا ئه‌و ڕۆژه، مه‌لا مسته‌فا وه‌ک ڕه‌مزی شۆڕش و به‌وێنه‌ی کاریسمایهکی به‌توانای کوردایه‌تی ناوی له‌سه‌ر زمانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به خۆشی و ڕه‌وانی ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام به‌م هه‌ڵوێسته ناشایسته‌یه و به‌م سور کردنی ئه‌نگوچکی شۆڕش به خوێنی ڕۆڵه‌ی شۆڕش، نه‌خوازا به ئه‌مری خوێنخوارترین قاتڵی قازی محه‌مه‌د و یارانی ئه‌و، ئیتر ڕه‌مز و کاریسماکه شکا و هه‌تا له ژیان دا بوو، نه‌که‌وه‌ته‌وه نێو دڵی گه‌لی کوردستان به تێکڕایی.
کاتێک محه‌مه‌د ئه‌مینی موعینی هه‌واڵی شه‌هیدکردنی سوله‌یمانی کوڕی ده‌بیستێت، ده‌ڵێت: «پێم وانییه مه‌لامسته‌فا ئه‌م کاره‌ی کردبێت، چونکه من گه‌لێکم خزمه‌تی مه‌لامسته‌فا کردووه و قه‌ت بڕوا ناکه‌م ئه‌و خه‌یانه‌ته مه‌زنه به ده‌ستی ئه‌و له کورد کرابێ!». به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که کاره‌ساته‌که به فیتی ساواک و به ده‌ستی باره‌گای بارزانی کراوه.
هه‌واڵی شه‌هیدبوونی سوله‌یمان موکریان ده‌هه‌ژێنێت و له شاری مه‌هاباد دا خه‌ڵک ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامان ، که له ئاکامی خۆ ڕاگری و کۆڵنه‌دانی خه‌ڵک و داخستنی دوکان و بازاڕی شار، ساواک ناچار ده‌که‌ن ته‌رمی سوله‌یمان بدرێته‌وه که‌س و کاره‌که‌ی له شاری مه‌هاباد. خه‌ڵکی مه‌هاباد به ئه‌و په‌ڕی ڕێز و پێزانینه‌وه ته‌رمی سوله‌یمان له گۆڕستانی بداغ سوڵتان به خاک ده‌سپێرن.
به‌م جۆره و له ئاکامی هێرشی وه‌حشییانه‌ی هێزه‌کانی ئێرانی و به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی کاتی و پڕ له هه‌ڵه‌ی شۆڕشی باشوور دا، حوکمی فه‌وتانی کۆمیته‌ی ئینقلابی به ده‌ست و باسکی دوو لایه‌نان به‌ڕێوه بردرا.
ئه‌گه‌رچی سوله‌یمان و به‌شێکی هه‌ره زۆری هاوڕێیانی کۆمێته‌ی ئینقلابی له شه‌ڕی داسه‌پێندراوی ڕژێمی شای ئێران دا شه‌هید کران، به‌ڵام ڕێگاێ پیرۆز و ئامانجی به‌رزی کۆمیته‌ی ئینقلابی، که ڕزگاریی گه‌لی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو، له دڵ و مێشکی گه‌لی کورد دا له جاران نه‌مرتر ڕاگیرا و بوو به سه‌رمه‌شقی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان و بزوتنه‌وه‌کانی دوواییش.
شه‌ش مانگ به‌ر له کاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌هیدبوونی سوله‌یمان، له گوندی قه‌مته‌ره ـ ی نزیک به شاری مه‌هاباد، سوله‌یمان و عه‌بدوڵلا و مینه‌شه‌م و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی تر، دیداریک ده‌گه‌ڵ په‌ریزاد و فاتم و جه‌عفه‌ر، واته خوشک و براکانی سوله‌یمان و عه‌بدوڵڵا ساز ده‌که‌ن که هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا سوله‌یمان به ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و ده‌گه‌ڵ بارزانی نه‌ماوه و ئاماده‌ش نییه بچێته ژێر فه‌رمانی ئه‌وه‌وه. خوشک و براکانی هۆیه‌که پرسیارده‌که‌ن، سوله‌یمان له وڵامیاندا ده‌ڵێت: " هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که شۆڕشی گه‌لی کورد به پشتیوانی و یاریکاریی زه‌حمه‌تکێشانی گه لی کورد و، بۆ وه‌دیهاتنی مافی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئێمه له خزمه‌تی دابووین، به‌ڵام هه‌رکه ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕش که‌وته داوی پیلانی دوژمنانی گه‌ل و له گه‌ل جیا بۆوه، ئێمه‌یش لێی جیابووینه‌وه و خه‌تی خه‌باتێکی ڕاسته‌قینه‌مان گرتۆته‌وه به‌ر" .
هه‌ر له‌و چاوپێکه‌تنه‌دا سوله‌یمان ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ که دوای ماڵاویی لێکردنیان و لێک ههڵبڕانیان، به ماوه‌ی شه‌ش مانگان له‌و مه‌ڵبه‌نده دوور ده‌که‌وێته‌وه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ، ڕه‌وشێکی تری شۆڕشگێرانه ده‌گرنه به‌ر.
مریه‌م خانمی خێزانی سوله‌یمان و سیامه‌ندی کوڕیان که له گوندی دێرێ ده‌بن، به یارمه‌تیی محمدمهلاعهلی بێژوێی ڕاده‌گوێزرێنه سونێ ، به‌ڵام ساڵی ١٩٦٧، له ئاکامی هێرشێکی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی بۆ سه‌ر سونێ، خێزان و کوڕی سوله‌یمان ده‌که‌ونه به‌رده‌ستی که‌سێک به‌ناوی حه‌سۆ میرخان و له سه‌نگه‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن. هه‌ر له گوندی سه‌نگه‌سه‌ر دا دووه‌مین منداڵی سوله‌یمان ، که سامڕه‌ندی ناوه، له دایکده‌بێ. له ماوه‌ی له‌دایکبوونی سامڕهنددا، هاوڕێی دێرینی سوله‌یمان، واته سه‌ید ڕه‌سوڵی دێهقان ئه‌و په‌ڕی فیداکاری و له خۆ بوردویی نیشانده‌دات.
پاش ماوه‌یه‌ک، سوله‌یمان نامه‌یه‌ک بۆ حه‌سۆمیرخان ده‌نووسێ و داوا ده‌کات ژن و منداڵه‌که‌ی ئازاد بکرێن و ڕه‌وانه‌ی سلێمانی بکرێنه‌وه، به‌ڵام حه‌سۆمیرخان هیچ وه‌ڵامێکی پێناداته‌وه. هه‌ربۆیه سوله‌یمان چه‌ند پێشمه‌رگه ده‌نێرێت و ژن و منداڵه‌که‌ی له دیلی و ژێرده‌ستی ڕزگار ده‌کات. له ڕاگواستن و جێگیرکردنی ژن و منداڵه‌کانیدا، شێخ له‌تیفی حه‌فید ئه‌وپه‌ڕی هاوکاری نیشان ده‌دات و له نزیک ماڵه‌که‌ی خۆی خانویه‌کیان بۆ به‌کرێده‌گرێت.
کارنامه‌ی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی دیموكراتی کوردستان ئه‌گه‌رچی له ژێر ته‌م و مژێکی لێڵ دا شاراوه ماوه‌ته‌وه و هه‌رچه‌ند که ڕێبه‌ران و ئه‌ندامانی به‌وه‌فای ئه‌و هێزه ساوایه غه‌رقی خوێن کران، به‌ڵام سوله‌یمان و هاوڕێیانی به سه‌ربڵندی ژیان و به ڕووسووری که‌وتنه ژێر خاک. ناویان و یادی ئاشکرایان بوو به سوێند و به‌ڵێنی کوڕان و کیژانی کوردستان له ژوانگه‌ی دڵداری و خه‌بات دا و سوێندیان پێ خورا. ده‌نگی ده‌نگبێژان به ده‌نگ یادی و یادگاره‌کانیان لاواندنه‌وه و هه‌ڵبه‌ستوانان سرودیان بۆ هه‌ڵبه‌ستن. ماملێ‌ی مه‌زن به یادی یه‌که‌م ژوانی یارانی شۆڕش له زمزیرانی سه‌رکه‌ش دا ، ڕه‌مزی ڕازێکی به گوێی خه‌ڵک دا چرپاند، و هێمن ـ ێ زانا‌و شاعيری ميللی كورد ڕایگه‌یاندکه ڕه‌وه‌ز به دارده‌ست وردنابێت وسوله‌یمان به گولله ناکوژرێت و شێرکۆ بێکه‌س هه‌لبه‌ستی بۆ ده‌نوسێت وبه سه‌دان که‌س هه‌ستی خۆیان له یادی کاک سوله‌یمان به شێعر و هه‌ڵبه‌ست بڵاو دهکهنهوه٠
نوسینی : سیامه‌ند موعینی