باشوری کوردستان
باشوری کوردستان
ژمارەی دانیشتووانی باشوری کوردستان ٧ ھەتا ٨ ملیۆن کەس دەبێت.
کوردستانی باشوور ناوێکی فەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا و سووریا ھەیە و لە باشووری چوارپارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە، کوردستانی باشوور تەنھا پارچەی کوردستانە کە خاوەنی حکوومەتێکی سەربەخۆی خۆیەتی بە ناوی (حکوومەتی ھەرێمی کوردستان) ئەم بەشەی کوردستان چەند شارێکی گەورەی وەک: ھەولێر، و سلێمانی، و دھۆک و ھەڵەبجە و کەرکووک لە خۆ دەگرێت.
ھەولێر وەکوو پایتەختی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناسراوە کە لەم بەشەی کوردستان دامەزراوە.