پارێزگای لۆرستان
پارێزگای لوڕستان یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١٦٨٩٦٥٠ کەس بووە.
ناوەندی پارێزگای لوڕستان شاری خوڕەمابادە و لە ١٠ شارستان پێکھاتووە . دانیشتووانی شارستانەکانی دڵفان، سلسلە و کوودەشت بە شێوەزاری کوردی لەکی قسە دەکەن.
هێندێک له مێژووزانانی ئێران به تایبه‌تی مێژوونووسانی ئه‌م سه‌رده‌مه لوڕه‌کان به‌کورد نازانن، ته‌نانه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا لوڕه‌کان ده‌وروژێنن و له نێوانیان دا بۆ ئاژاوه نانه‌وه پروپاگه‌نده ده‌که‌ن. مه‌به‌سته سیاسییه‌کانی خۆیان که په‌ره‌پێدانی ناته‌بایی و دووڕووییه له نێوان کورد و لوڕه‌کان په‌یره‌و ده‌که‌ن و له‌و پێناوه‌دا ناکۆکیی سوننه و شیعه ده‌که‌نه که‌ره‌سه‌ی سیاسی و که‌لکی لێ وه‌رده‌گرن.
بۆ ئێمه بۆئه‌م مه‌به‌سته نووسراوه‌کانی میر شه‌ره‌فخان به‌سه که به ڕاستی مێژوونووسێکی شاره‌زاو ڕاستگۆ بوو. هه‌روه‌ها ئاماژه به بارودۆخ و به‌سه‌ر هاته‌کانی ڕۆژگاری خۆی و سه‌ده‌کانی پێش خۆشی ده‌که‌ین که زانیاریی ته‌واوی له باره‌یانه‌وه هه‌بوو تاکوو بۆ هه‌موان ڕوون بێته‌وه که لوڕ و کورد یه‌کن و له بنه‌ڕه‌ت و ڕه‌گه‌زدا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن .
سه‌باره‌ت به ناوی» لوڕ» له شه‌ره‌ف نامه‌دا ده‌بینین که «لوڕ«ه کان ناوی خۆیان له ناوچه‌یه‌ک دا هه‌ر به‌و ناوه له ویلایه‌تی مانروود وه‌رگرتوه و به‌شی هه‌ره زۆری نژادی لوڕه‌کان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه را بۆ کوردستان هاتوون. جیا لهشهرهفخان هێندێک له مێژوونووس و خاوه‌نڕایانی دیکه پێیان وایه ناوی لوڕستان له« لێر» وه‌رگیراوه که له کوردی‌دا به مانای دارستانی جه‌نگه‌ڵه. له زمانی کوردی‌دا ناوی «لێره‌وار» به ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کویستانی زاگرۆس ده‌کوترێ که جه‌نگه‌ڵێکی زۆری له‌خۆ گرتوه. لوڕستان به دوو به‌ش دابه‌ش بووه (لوڕی گه‌وره) که مه‌به‌ست مادی گه‌وره‌یه، (لوڕی بچووک ) که به‌شێکه له مادی بچووک. له سه‌ده‌ی سێی کۆچیدا لوڕی گه‌وره له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میرێک بووه به‌ناوی «به‌در»، لوڕی بچووکیش برای به‌در واته ئه‌میر مه‌نسور به‌ڕێوه‌ی بردوه. له‌ساڵی 500 ی کۆچی ڕاده‌ی چوارسه‌د بنه‌ماڵه‌ی کورده‌کانی شام له شوێنی ژیانی خۆیان له«جبل السماق» (کوردستانی سورییه‌ی ئێستا) به‌ره‌و لوڕستانی ئێستا کۆچیان کردوه. مێژوونووسان هۆکاری ئه‌م کۆچ کردنه له تێک هه‌ڵچوون و دمهقاڵهیهک ده‌زانن که له نێوان کۆچه‌رییه کان و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌و ناوچه‌یه هاتبووه ئاراوه. ئه‌و کۆچه‌رانه‌ی که له جه‌به‌ل سماق هاتبوون به شێوه‌ی ژێر ده‌سته‌یی له( خیل احفاد اولاد محمد خورشید) واته گروپی سوارکارانی کوڕ و کچه‌کانی محه‌ممه‌د خورشید که پاشماوه‌ی ئه‌میر به‌در بوون مانه‌وه. سه‌رۆکی کۆچه‌ره‌کان که ناوی ئه‌بوو حه‌سه‌نی فه‌زله‌وی بوو هێواش هێواش له نێو سیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی خانه‌دانی محه‌مه‌د خورشید به هۆی دلێری و لێوه‌شاوه‌یی پله‌کانی سه‌رکه‌وتنی بڕین. یه‌کێک له نه‌وه‌کانی ئه‌بوو حه‌سه‌نی فه‌زله‌وی به ناوی ئه‌بوو تاهیر پۆستی ساڵاری به‌شێک له سوپای سهلخوریانی به‌ده‌ست هێنا. له ئاکامدا به هۆی دلێری و سه‌رکوتی سه‌رکه‌وتوانه‌ی نارازییان، له سیتمی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌تابه‌ک «اتابک» ی سلخور به‌پۆستی گه‌وره گه‌یشت و ده‌سه‌ڵاتداریی ویلایه‌تی لوڕستان به‌و سپێردرا. ئه‌بوو تاهیر دوای ماوه‌یه‌ک له لوڕستان سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند و خۆی به ئه‌تابه‌ک ناو نا و له به‌ڕێوه بردنی ده‌ستووراتی ئه‌تابه‌کی سهلخوری سه‌ر پێچیییی کرد. دوای ئه‌بوو تاهیر پاشماوه‌کانی وی به ناوی ئه‌تابه‌کی لوڕستان درێژه‌یان به ده‌سه‌ڵاتداری دا. له ئه‌بوو تاهیر پێنج کوڕ به یادگار مانه‌وه که بریتی بوون : هه‌زار ئاسف، به‌همه‌ن، عیماده‌دینی پههڵهوان، نه‌سره‌دینی دیلواکوش و قزڵ ئه‌تابه‌ک.
ئه‌م برایانه به پێچه‌وانه‌ی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتداران وحاکمانی دیکه که به‌رده‌وام له‌سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی هێزی زیاتر دژایه‌تی و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد، پێکه‌وه یه‌کگرتوو بوون، که هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆکاری مانه‌وه و به‌هێزیی حکوومه‌ته‌که‌یان. هه‌زار ئاسف به هاوکاریی براکانی و سه‌رانی عه‌شیره‌ته‌کان ده‌ستی کرد به ئاوه‌دان کردنی لوڕستان، هه‌روه‌ها بۆ ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی و ئاوه‌دان کردنی ناوچه‌کانی لوڕستان هه‌رچی له‌ده‌ستی هات کردی و له‌و ڕاستایه‌دا خۆبه‌خشانه تێ ده‌کۆشا. چه‌ند شوێنی جۆراوجۆر‌و گوند‌و شاری تازه‌ی بۆ ژیانی خه‌ڵکی دروست کرد، به‌جۆرێک که ده‌نگی عهدهاڵهت خوازی وخزمه‌ت بهگهڵهکهی له هه‌موو ناوچه‌ی دوور‌و نیزێکی لوڕستان دهبیسراو ده‌بینرا. هه‌ر ئه‌و کارانه‌ش بۆنه هانده‌رێک بۆ کۆچ کردنی به‌شێکی به‌ر چاوی دیکه له کورده‌کانی شام و ده‌وروو به‌ری بۆ لوڕستان. میر شه‌ره‌فخان ناوی هێندێک له‌و تایفه‌و عه‌شیرانه‌ی هێناوه که ئاماژه به‌ناوی به شێکیان ده‌که‌ین: ئهسترهکی، ماماکۆیی، به‌ختیاری، جوانکی، بیدانیان، زامدیان، تووتووند، بووازکی، شناوهند، تیووند، ڕاکی، هاروونی، ئه‌شکی، کۆیی، کهمانکێش، ئهومکی، کولارد، کورد‌و .....پێکه‌وه لکانی ئه‌و تایفه‌و عه‌شیرانه که زۆر ده‌ست رۆیشتوو به نفووز بوون بۆ هۆی به هێز بوونێکی زۆری سوپا‌و سه‌رۆکایه‌تی هه‌زار ئاسف و براکانی. دوای ماوه‌یه‌ک شاری لوڕستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه ش به ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی لوڕستان زیاد کران. خه‌لیفه‌ی به‌غدایه ده‌گه‌ڵ هه‌زار ئاسف پێوه‌ندێکی دۆستانه‌ی پێک هێناو نیشانه‌و خه‌ڵاتی بۆ نارد. له زه‌مانی هێرشی هه‌لاکۆ خان بۆ سه‌ر به‌غدایه ئه‌تابه‌ک تکله فه‌رمانره‌وای لوڕستان بۆڵای خه‌لیفه چوو‌و پێوه‌ندێکی باشی دۆستانه‌یان پێک هێنا. به‌ڵام کوژرانی خه‌لیفه‌ی به‌غداو ئازاردانی موسولمانان بۆ هۆی دڵ ڕه‌نجی تکله. هه‌لاکۆ به ناره‌زایه‌تی و سۆزی تهکلهی زانی، بۆیه ههڵاکۆ ویستی بیکوژییه به‌ڵام تکله هوشیار تر بوو له‌وه‌ی خۆی وه‌ده‌ست بدا ، له‌هه‌لێکی ڕوخساوکهڵکی وه‌رگرت و ده‌رباز بوو‌و له قه‌ڵای به هێزی لوڕستان سه‌نگه‌ری گرت. هه‌لا کۆ به‌شێک له له‌شکره‌که‌ی خۆی به دوادا نارد که بیگرن به‌ڵام نه‌یان توانی تکله ده‌ست گیر که‌ن. سه‌ره‌نجام ههڵاکۆ ئه‌نگوستیله‌ی خۆی به نیشانه‌ی ئاشتی و سوڵح بۆ نارد که بۆ هۆی ئاشتی و ته‌بایی له به‌ینیان. پێشینان و ودواماوهکانی تکله ده‌گه‌ڵ ئیلخانانی مه‌غول به ئاشتی هێمنی ده‌ژیان و له سه‌ر ته‌ختی هێز مانه‌وه. ته‌نانه‌ت ئاباق خانی مه‌غول حکومه‌تی خوزستان و کوهگیلۆیی و فیروزان و جرباتان «له‌ده‌ورووبه‌ری هه‌مه‌دان» نیش به‌وان سپارد. ئیمه لێره مه‌به‌ستمان نییه شه‌رح و لێکۆلینه‌وه له مێژووی لوڕستان بکه‌ین، به‌وه‌نده وازدێنین که شه‌ره‌فخان به‌ڕاستی لوڕستان به به‌شێک له کوردستان ده‌زانێ، که بێجگه له به‌ڵگه‌و شته مێژوویه‌کان وێک‌چوونی ژیانی،ئاداب، کولتوور‌و به‌شێکی زۆر فره‌وانی زمانیش خۆی ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێ که ئه‌مه ڕاستێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره.