پارێزگای کرماشان

k_part20

پارێزگای کرماشان یەکێک لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١٨٤٢٤٥٧ کەس بووە و پانتاییەیەکی ٢٥ هەزار کیلومتری چوار گۆشەی هەیە. ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە.
شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سەحنە. لە باری ئایینییەوە زۆربەی خه‌ڵکه‌که‌ی، شیعە، سونی و یارسین.
ئەم پارێزگایە بەهۆی شەڕی ئێران وە عێراقەوە خەسارەتێکی زۆری بینیوە، زۆر شار وە گوندی وێران کراوە وە دانیشتوانی زیاتر لە ٢٠٠ گوندی کە بە زۆری خەڵکی سنوری ناوچەکانی زەهاو، سەرقڵا، جەیران، قوبادی، قەسری شیرین، سەلاسی باوەجانی، قەڵخانی و گۆران، سەر پێلی زەهاو، تاوگۆزی، کڵاشی، ئێناخی وە....هتد بە تەواوی چۆڵ وە خەڵکەکەی لە دوو کاتی جیاوازدا ئاوارەی، لە پێشدا باشووری کوردستان وە دواتر ڕۆمادیەی عێراق بوونە کە هێشتا نیوەی زیاتری ئەم خەڵکە کە بە دەیان هەزارکەس مزەندە دەکرین یان لە باشوورن یان لە هەندەرانن. (ئاوارە بوونی ئەم خەڵکە لە بەر دوو هۆکار بووە، یەکەم هۆکار فتوای جیهادی ئایەتوالله خومەینی لە دژی گەلی مافخوازی کورد وە دووهەمیشی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئیران وە عێراق بوو. بێجگە لە ئەمانەش چەند هۆکارگەلێکیتر هەبووه کە دەکرێت لە کاتی خۆیدا باسی لێوە بکرێت). جگە لە ئەمانە بە هۆی نەبوونی دەرەتانی ئیش وە کار خەڵکێکی زۆری ئەم ناوچەیە بۆ شوێنەکانیتری ئێران کۆچیان کردوە بە ئەوهیوایە کە کارێک وە دەست بەخەن بۆ بژێوی ژیانیان. ئەڵبەتە ئیستە بەشێک لە ئەو دێهاتانە کەم تا زۆر ئاوەدان بوونەتەوە وە زۆر گوندیش هەن کە هێشتا ئاوەدان نەبووەتەوە.

خەڵکی ئەم پارێزگایە پتر لە ٩٥ لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین زاراوە و ژێر زاراوە دەپەیڤن.
زاراوەکانی زمانی کوردی لە هەر ١٤ شارستانەکەی پارێزگای کرماشان تەقریبەن بەم شێوەیە:
١ - لە شارستانی کرماشان: لەکی، کەڵهوڕی، گۆرانی، سۆرانی و هەورامی
٢ - لە شارستانی ئیسلام ئاوا (شاه ئاوا): کەڵهوڕی و گۆرانی
٣- لە شارستانی کرند: گۆرانی، کەڵهوڕی و سۆرانی و هەورامی
٤- لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو: کەڵهوری، گۆرانی و سۆرانی
٥- لە شارستانی قەسری شیرین: کەڵهوڕی، گۆرانی و سۆرانی
٦- لە شارستانی گیەڵانی ڕۆژئاوا: کەڵهوڕی و گۆرانی
٧- لە شارستانی سەلاسی باوەجانی: سۆرانی و گۆرانی
٨- لە شارستانی جوانڕۆ: سۆرانی
٩- لە شارستانی هەورامان (پاوە): هەورامی و سۆرانی
١٠- لە شارستانی ڕەوانسەر: سۆرانی
١١- لە شارستانی سەحەنە؛ گۆرانی و لەکی
١٢- لە شارستانی کەنگاوەر: لەکی و کەڵهوڕی
١٣- لەشارستانی هەرسین؛ لەکی
١٤- لە شارستانی سنقور کولیایی؛ گۆرانی (ژێر زاراوەی زەنگنە) و کەڵهوڕی. تورکیش لە ئەم شارستانە ئەژین.
مەبەست لە زاراوەی گۆرانی بە زۆری مەبەست لە زاراوەی کوردانی یارسانییە. بەڵام بێجگە لە یارسانییەکان، زمانناسان پێێان وایە زاراوەی گۆرانی زاراوەی کوردانی زەنگنە، لەک، باجەڵان، هەورامی، شەبەک و چەن تیرە و تایفەیتری سەر بە ناوچەکانی کرماشان، هەمەدان و لوڕستانیشە.
لە پارێزگای کرماشان لە جیاتی سۆرانی، زۆرتر وشەی جافی بە کار دەبرێت. هۆکارەکەیشی ئەوەیە کە بێجگە لە بەشێک لە دانیشتوانی شارستانی ڕەوانسەر نەبێت کە لە سەر بەشی ئەردەڵانین. باقی سۆرانییەکانی ئەم پارێزگایە، سەر بە هۆزی جافن.