استان آذربایجان غربی

k_part18

دانیشتووانی کورد لەم پارێزگایەدا بە دوو شێوەزاری سەرەکی قسەدەکەن: کوردیی باکووری (کورمانجی) لە شارەکانی ماکۆ تا ورمێ و کوردیی ناوەندی (سۆرانی) لە موکریاندا.

کاتى‌ سەرھەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە ئێراندا، بەشێکی ورمێ بەدەستی میرانی برادۆستەوە بوو. لە شاری خۆییش میرانی دومبولی بە رەگەز کورد حوکمڕانی شاریان دەکرد. کە شاعەبباسی گەورە ‌بە یارمەتی تورکمانی ئەفشار ھاوردە، ھێرشی بردە سەر قەڵای دمدمى پێگەی میرانی برادۆست، قەڵاکە داگیرکرا و ئەمیرخانی برادۆست لە ناوبرا. دوای ئەم شەڕە خوێناوییە حوکمڕانیی ئەم شارە و دەوروبەری درا بە ھۆزی ئەفشار و دواتر بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی کوردی بڵباس ھۆزی قەرەپەپاخیش ھێنرانە دەشتی سندوس و نەغەدە. شۆرشەکانی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و سمکۆی شکاک دوو بەرسەرھاتی گرنگ بوون کە کوشتاری خوێناوی و ماڵوێرانیی بەدووای خۆی ھێنا. لە شەڕی جیھانیی یەکەمدا بە پلانێکی نھێنی ماڕشەممونی ئاشووری بە دەستی سمکۆوە کوژرا و ئاشووپی نێوان کورد و ئاشووری زیانێکی گەورەتری بە ھەرێمەکە گەیاند.

دابەشبوونی ھۆزە کوردییەکان لە باکوورەوە بەرەو باشوور بەم شێوەیەیە: جەلالی، میلان، ھەیدەران، شکاک، بەگزادە، برادۆست، ھەرکی، بریاجی، ملکاری ،زەرزا، بائۆمەر، مامەش، گەورک، مەنگوڕ، پیران، چاردۆڵی لەک و ھەوشاری کورد.