کۆرشی فارسی هەرگیز کچەزای ئاستیاگ ی پاشای مادەکان نەبووە

achamen_list3

تەواوی ئەو ئەفسانە و چیرۆکانەی کە وا دەگێڕنەوە کە گوایە ( کۆرشی فارسی) دامەزرێنەری ئیمبراتۆریەتی هەخامەنشی کچەزای ( ئاستیاگی شاهەنشای مادەکان) بووە دوورن لەڕاستییەوە و تەنها چیرۆکێکی سیاسیی بووە بۆ ڕازیکردنی نەوەی مادەکان و لەلایەن پارسەکان( فارسەکان) ەوە دروست کراوە ( هینتس ٩٣، ١٣٨٦).

ڕاستیی ڕووداوەکە ئەوەیە کە ( کتسیاس) ی مێژوونووس نوسیویەتی و دەڵێت:
ئاستیاگ، کچێکی بەناوی ( ئاموتیس – ماندانە) هەبوو و هاوسەری پیاوێك بوو بەناوی ( ئەسپی تاماس) ی ماد و ئەویش یەکێك بوو لەوەزیرە بەناوبانگەکانی ئاستیاگ. پاش هێرشەکەی کۆرش بۆ سەر ماد و بۆ سەر ئەگبەتانەی پایتەخت ( ئەسپی تاماس) ی کوشت و ( ماندانە) شی بەدیل گرت و بەزۆر لەخۆی مارەکرد.( کتسیاس، فوتیوس ١٣٧٩، ٤٨، بریان، همان، ٨٠)
لەسیستەمی مادەکاندا، لەکاتی نەبوونی کوڕدا، تەختی شاهەنشایی دەدرایە زاوا. کۆرش، بەکوشتنی ( ئەسپی تاماس) و بەزۆر مارەکردنی ( ماندانە) بووە زاوای ئاستیاگی شاهەنشا. بەمەش میراتگریی تەختی شاهانەی داگیر کرد. ئەمەش بە خۆشی نەبوو بەڵکو بەداگیرکاری و بەزۆر و کوشتنی ( ئەسپی تاماس) و مارەکردنەوە و کردنی بەهاوسەری خۆی( ماندانە) ی کچی ئاستیاگی شاهەنشا و کوشتنی خودی ئاستیاگ و داگیرکردنی سەرزەمینی بوو نەك وەك لەو ئەفسانەیەی بۆی هەڵبەستراوە و گوایە وەزیرێکی ئاستیاگ خیانەتی کردووە و هەروەها کۆرش کچەزای ئەو بووە. هەرگیز ئەوە ڕاست نییە و دوورە لەڕاستییەوە. فەرموون بەبەڵگە و دۆکۆمێنت و لاپەڕەی سەرچاوەکان بیخوێننەوە بزانن ڕاستییەکی چۆنە و لەسەریشەوە بەسەرچاوە نوسیمان:
هیرۆدۆت داگیرکردنی ماد بەخواستی مادەکان داناوە و پرسەکەی سادە کردۆتەوە لەکاتێکدا لە نوسراوەکانی بابلدا قارەمانیی کۆتایی و سەرپەرشتیاریی ئەکبەتانە دووا پردی گەیشتن بەدەسەڵات و داگیرکاری بوو کە بەلانی کەمەوە سێ ساڵی جەنگی بەردەوامی خایاند. نوسەرە شارەزاکانی دەربارەی ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەکو
کتسیاس، یوستینوس، نیکوڵای دیمەشقی، پولیانوس، باس لە قارەمانی و بەرگریی سەختی مادەکان و جەنگی خوێناویی نێوان ماد و کۆرش دەکەن وەك ئەمانەی خوارەوە:
پولیانوس: کۆرش سێ جار هێرشی کردە سەرمادەکان و هەرسێ جارەکەش پاش جەنگێکی خوێنای تێكشکا و کوشتارێکی زۆری لێکەوت و زیاندمەند بوو و گەڕایەوە.
بریان، همان ٤٩: دەستبەسەراگرتنی ماد لەلایەن کۆرشەوە بەهەمان شێوە کە مورخان باسی کردووە بەشێوەیەکی ئاشتی نەبوو بەڵکو بەمانا ڕاستەقینەکەی داگیرکردن و دەستبەسەراگرتن و تاڵانی بوو ( علی ئێف ٤١٥، ١٣٨٥.یونگ، ١٣٨٥، ٣٠، شاندور، ١٣٧٥، ٨٢)
کۆرش هێرشی کردە سەر ئەگباتان و تەواوی سامانەکەی بۆ ( پاسارگاد) گواستەوە.
(گرشویج، همان،٦٤٤. دیاکونوف ،١٣٨٨: ٣٩٠).
ئەکباتان، هێرشی کرایە سەر. مادەکان پاش دەستگیرکردنیان کران بە کۆیلە. چونکە ووڵاتێکی داگیرکراو بوو تەواوی تاڵانی کرا. (دیاکونوف، همان٣٩٠-٣٩١. داندامایف، ١٣٨٦، ١٣٧).